توندوتیژی دژی ژنان بەربڵاوترین پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە
بیروڕا 04:06 PM - 2023-12-02
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد*
تا ئێستاش توندوتیژی دژی کچان و ژنان بەربڵاوترین پێشێلکاری مافی مرۆڤە لە جیهاندا و بارودۆخەکەش جیاوازی نییە لە عیراقدا، کە چەندین حاڵەتی توندوتیژی دژبە ژنانی بەخۆیەوە بینیوە و ئەمەش بەڕوونی بەرجەستەی ئەو پێشێلکاری و تاوانە دڕندانانەیە، کە ژنانی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەش لەسەردەستی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش تووشی بوون.
بڕوامان بەوە هەیە، کە گۆڕانکاری لە فێرکردنەوە دەستپێدەکات بە دانانی کلتوری مافەکانی مرۆڤ لە پرۆگرامەکانی خوێندن لە قۆناغی سەرەتاییەوە تا زانکۆ و رونکردنەوەی کاریگەرییەکانی توندوتیژی و لێکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی، هەروەک عیراق بەشداریی کردوە لە هەڵمەتی جیهانی بۆ هۆشیارکردنەوە و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەڕێگەی ئەنجامدانی بۆنە و چالاکییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا.
دیاردەی هاوسەرگیریی خوار تەمەنی یاسایی و زۆرەملێی کچان دیاردەیەکی نەرێنی و ناشارستانییە و نامۆیە بە کۆمەڵگەی ئێمە، کە بە رەسەنایەتی و شارستانی و هۆشیاری ناسراوە. بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید و منیش بە توندی دژی هاوسەرگیری کچانی خوار تەمەنی یاسایی و هاوسەرگیریکردنی زۆرەملێ و هەموو جۆرەکانی توندوتیژی خێزانی دەوەستینەوە، هەروەها ئەم بابەتەم لەگەڵ وەزیری داد و لایەنە پەیوەندیدارەکان جوڵاندوە و بەردەوامیش دەبم لە هەوڵەکان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ کەمکردنەوەی ئەو دیاردانە.
ئەو پرسە تەنها لە ئاستی هاوسەرگیری خوار تەمەنی یاسایی و هاوسەرگیری زۆرەملێدا نەوەستاوە، بەڵکو هەندێک لە هەلپەرستان، بازرگانی بە کچانی تەمەن ١٢ ساڵانەوە دەکەن. ئامارە بەردەستەکان ورد نین، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ژمارەیەک لە ژنان خۆیان لە قسەکردن لەسەر ئەو بابەتانە بەدوور دەگرن، کە بەرکەوتەیان لەگەڵی دەبێت بە هۆکاری کۆمەڵایەتی یان هەستکردن بە ترس لە هەڵوێستی کۆمەڵگە، بەڵام زۆرێکیان باسیان لە ئازارەکانیان کردوە و چیرۆکە ئازاربەخشەکانی خۆیان و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵیان، گێڕاوەتەوە.
سنوردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە هەوڵی زیاتر و کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەیە، لەکاتێکدا یاسای دژە بازرگانیکردنی ساڵی 2012 کاری زۆرەملێ و هەندێک جۆری بازرگانیکردن بە تاوان دەزانێت و هەندێک چوارچێوە یاساییەکەی هێشتا پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە، جێبەجێکردنی یاساکە وەک گەورەترین ئاڵنگاری دەمێنێتەوە، بەوپێیەی زۆرترین هەوڵ دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی ناوخۆ، بەوەی تاوانباران دەستنیشان بکات و دەستگیریان بکات، بەشێکی دیکەی بەرپرسیارێتییەکە دەکەوێتەئەستۆی دەسەڵاتی دادوەری بۆ دادگاییکردنیان و جێبەجێکردنی توندترین سزاکان، جگە لە رۆڵی دامەزراوە پەروەردەییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پاراستنی مافەکانی ژنان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەم پەیامە مرۆییە.
هەروەها بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئەم توێژە، بەرپرسیارێتییەکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقییە، لەگەڵ پێدانی رۆڵی راستەقینەی خۆیان شانبەشانی برا پیاوەکان و متمانەکردن بە تواناکانیان و یارمەتیدانیان لە ئاشنابون بە مافە مرۆییەکانیان و دادپەروەری لەگەڵیان و پشتیوانی و گرنگیدان بەوانەی توندتیژییان بەرامبەر کراوە، بۆئەوەی تێکەڵاو بکرێنەوە بە کۆمەڵگە.
بە شانازییەوە سڵاو لە هەڵوێستی قارەمانانەی ژنانی عیراق دەکەین، کە قوربانیدان و بەخشین لەپێناو ژیانێکی مرۆییانەی پرشنگدار بڵاودەکەنەوە.
سڵاو بۆ هەموو ئەو ژنانەی لەپێناو ئازادی و یەکسانی و ئاشتیدا تێکۆشان.
*خانمی یەکەمی عیراق
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامهنووسێكی میسری: كوردهكان دهبوو دهوڵهتی خۆیان ههبێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
کوردستان 05:59 PM - 2026-01-11 -
سەرۆک بافڵ: بنەمای پێکهێنانی حکومەت خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان بێت
کوردستان 03:56 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
عیراق 03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامهنووسێكی میسری: كوردهكان دهبوو دهوڵهتی خۆیان ههبێت
کوردستان 02:39 PM - 2026-01-11 -
سهرۆك بافڵ و نوری مالیكی جهختیان لهدیدی هاوبهش بۆ پێكهێنانی حكومهت كردهوه
عیراق 01:38 PM - 2026-01-11 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
کوردستان 11:35 AM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
عیراق 10:26 AM - 2026-01-11 -
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
کوردستان 09:41 AM - 2026-01-11


.jpg)

دابەزێنە

