یادی یه‌كێتی‌و شۆڕشی نوێ..
kurdistani 10:21 AM - 2013-05-30
دامـه‌زرانـدنـێـكــی مـێـژوویــــــی‌و به‌رپابوونێكی چاره‌نووسساز
دامـه‌زرانـدنـێـكــی مـێـژوویــــــی‌و به‌رپابوونێكی چاره‌نووسساز
نه‌ته‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان !
هه‌ڤاڵانی ده‌ربه‌ستی یه‌كێتی
1/6/2013 سی‌وهه‌شته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و سی‌وحه‌وته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵكردنی مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی نوێی كوردستانه. یادی دوو یاده، كه له‌ڕووی سیاسیه‌وه، ستراتیژی فره‌یی‌و دیموكراسی، له‌ڕووی عه‌سكه‌ریشه‌وه، كۆڵنه‌دان هه‌تا به‌رپابونی راپه‌ڕین، ده‌كه‌نه دوو ئاڕاسته‌ی هاوته‌ریبی نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌ی كورد‌و كوردستان.
ئه‌ی خه‌ڵكی كوردستان !
له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، كه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لانی راپه‌ڕیوی رۆژهه‌ڵات، یادی دامه‌زراندن‌و به‌رپابونی شۆڕشی نوێ ده‌كاته‌وه، به‌پێویستی ده‌زانین به‌های مێژوویی ئه‌م دوو یاده، له شاخ‌و شاردا، له به‌رده‌وامی راپه‌ڕین‌و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كاندا، بیری نه‌وه‌ی نوێ‌و نه‌وه‌كانی ئاینده بخه‌ینه‌وه‌و رۆژمێری رۆژگاره سه‌خته‌كان‌و چۆنیه‌تی هه‌ڵسانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كان، هه‌ڵبده‌ینه‌وه.
دڵسۆزان !
كاتێك، خیانه‌تنامه‌ی (6/ی مارتی 1975) جه‌زائیر، بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشی ئه‌یلول مۆركراو سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانیش، هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد‌و دۆخی ئیقلیمی‌و ناوخۆیی وا خوێندبوه‌وه، كه درێژه‌پێدانی شۆڕشی چه‌كداری، له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا، ئامانجه‌كانی كوردستان به‌دیناهێنێ‌و شۆڕشی ئه‌یلول، بڵاوه‌ی پێكرا و پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكیش سه‌رپشك كران له بڕیاری سیاسی‌و ژیانی خۆیان، به‌مه كورد دوچاری شكستێكی گه‌وره‌و نائومێدیه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، كوت‌و مت له‌و هه‌لومه‌رجه جیهانی‌و ئیقلیمی‌و ناوخۆییه‌دا، له كوردستاندا، روانگه‌یه‌كی سیاسی دیكه، ساڵه‌ها له خه‌باتی نهێنیدا هه‌بوو، كه كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بوو، دوای بڵاوپێكردنی شۆڕشیش، ته‌گبیری بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیش كرابوو. وه‌كو خۆسازدانێك بۆ خه‌بات. سه‌ره‌نجام له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا وه‌كو نیمچه‌به‌ره‌یه‌كی سیاسی فراوانتری گونجاو له‌گه‌ڵ دۆخی تایبه‌تمه‌ندی دوای نه‌مانی شۆڕشی ئه‌یلول، به‌رجه‌سته كرا‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازی بۆ بارودۆخه‌كه هه‌بوو، ئه‌ویش، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی شومی جه‌زائیرو شۆڤێنیزمی به‌عسی عێراق، توانای درێژه‌پێدانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه بوو. سه‌ره‌نجامی ئه‌م خوێندنه‌وه جیاوازه‌ی قۆناغه‌كه‌و هه‌لومه‌رجه‌كه، پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌خنه‌گرانه‌ی بابه‌تیی بارودۆخه‌كه هه‌بوو، هه‌تا له‌به‌ر رۆشنایی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا، ستراتیژێكی سیاسی‌و رێبازی ئایدیۆلۆژی‌و چوارچێوه‌یه‌كی حیزبی نوێگه‌ر، دابڕێژرێ. به‌ره‌نجامی ئه‌م لێكدانه‌وه هه‌مه‌لایه‌نه، دوای (2) مانگ له مشت‌ومڕ، له‌نێوان جه‌نابی مام جه‌لال‌و هه‌ڤاڵانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له (25/5/1975) له دیمه‌شق دا، ره‌شنوسی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌ڵاڵه كرا‌و له (1/6/1975) له‌ئه‌ڵمانیادا پاكنوس كرایه‌وه‌و به‌ره‌سمیش راگه‌یه‌ندرا. هه‌ر دوای دامه‌زراندن، ده‌ستبه‌جێ، له وتوێژێكی جه‌نابی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسی فه‌ره‌نسی (ئیرك رۆڵ‌و)دا، مژده‌ی دا به گه‌لی كوردستان، كه له یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا، شۆڕشێكی نوێ له‌كوردستاندا، به‌رپاده‌كرێ. واتا:
یه‌كه‌م: به دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قۆناغی تاك حیزبی كۆتایی هات‌و قۆناغی فره‌یی سه‌ریهه‌ڵدا.
دووه‌م: بۆ یه‌كه‌مین جاریش بوو له‌مێژوودا، دوای ساڵێك له تێكچونی شۆڕشێكی چه‌كداری له‌كوردستاندا، په‌یمانی شۆڕشی درێژخایه‌ن بدرێت. به‌مه‌ش، به بڕیاری سیاسی، مێژووی به‌رپابونی شۆڕش، بۆ ساڵی (1975) ده‌گه‌ڕێته‌وه. بڕیاره‌كه‌ش له‌كاتی خۆیدا، جێبه‌جێ كراوه.
سێهه‌م: كه سه‌دام دامه‌زراندنی یه‌كێتی بیستبوو، به جۆرج حه‌به‌شی ئه‌مینداری به‌ره‌ی میللی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی گوتبو: جه‌لال تاڵه‌بانی داره خورمای له‌سه‌ر بڕوێ، ناتوانێ (10) چه‌كدار بباته‌وه شاخ. به‌ڵام مام جه‌لال‌و گه‌له‌كه‌مان گره‌وه‌كه‌یان برده‌وه.
كۆمه‌ڵانی سه‌ربه‌رزی كوردستان !
به‌ڵێ یه‌كێتی داده‌مه‌زرێ‌و له‌هه‌مان بارودۆخی نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلولدا، دژی رژێمی به‌عس، هه‌نگینێ، له‌ڕووی ئابوری، سه‌ربازی، دیپلۆماسی، ئیقلیمی‌و عه‌ره‌بیه‌وه، رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوای جیهان پشتیوانیان ده‌كردو زۆر به‌هێزتریش بوبوو، پشتئه‌ستور به خه‌ڵك‌و به رێكخستنه نهێنیه‌كان‌و ساڵه‌های ئه‌زمونیان، له (1/6/1976) شۆڕشیش به‌رپا ده‌كات. ده‌ست‌وبرد ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش، بۆ شۆڕشگێڕان چاره‌نوسسازو بۆ دوژمن‌و چاودێر‌و زۆربه‌ی وڵات‌و هێزه سیاسیه‌كان، چاوه‌ڕوانه‌كراو بوو. له‌وساوه، سه‌راپا پرۆسه‌یه‌كی نوێچه‌شنی سیاسی سه‌ریهه‌ڵداو هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئه‌م قۆناغ‌و پرۆسه نوێیه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێشبینی كرابوو، كه له قۆناغه‌كانی پێشووی كوردایه‌تی جیاواز ده‌بێ‌و رووبه‌ڕووی رووداوی چاوه‌ڕوانه‌كراو و چاوه‌ڕوانكراویش ده‌بێته‌وه. هه‌رواش ده‌رچوو. به‌ڵام كاتێك هێزێك، له‌ناوجه‌رگه‌ی دۆخی بابه‌تی‌و ژانی چاره‌نوسسازی تایبه‌تی گه‌لێكی ته‌رحیل‌و ته‌بعیس‌و ته‌عریب كرا‌و، له‌دایك ده‌بێ، هه‌ڵبه‌ته سه‌ره‌نجام، ئاماده‌ی قوربانیدان‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پیلانه‌كان ده‌بێته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا، له بۆته‌ی خه‌باتدا، كۆڵنه‌دانیش ده‌بێته پێناسه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی. هه‌ر ئه‌م پێناسه شۆڕشگێڕانه‌یه‌ش، گه‌له‌كه‌مان‌و نه‌وه‌ی نوێی دوای شۆڕشی ئه‌یلولی له‌ده‌وری یه‌كێتی‌و باڵه‌كانیدا، كۆكرده‌وه‌و دوای ساڵێكیش، یه‌كێتی بوو به شۆڕه‌سواری پارێزگاكانی سلێمانی، كه‌ركوك، هه‌ولێرو گه‌رمیان‌و خانه‌قین‌و ته‌نانه‌ت به‌غداش.
هه‌تا رژێمی شا روخا، گه‌له‌كه‌مان‌و یه‌كێتی‌و شۆڕش، قۆناغێكی ئێجگار سه‌ختیان به‌سه‌ربرد. به‌ڵام له‌وه‌به‌دواوه، هاوكێشه‌كان گۆڕان. یه‌كێتی ئاكامی كوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كرو روخانی شا و قوڵبونی ناكۆكییه ئیقلیمیه‌كان‌و په‌لاماردانی حیزبی شیوعی، پێشبینی ده‌كرد كه گۆڕانكاری به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا دێ. ئه‌مه‌ش له راگه‌یاندراوی كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ناوی (جۆشدانی خه‌بات- مارتی 1980) پێش به‌رپابونی جه‌نگی عێراق- ئێران به‌چه‌ند مانگێك، ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌و هاوشانی خه‌باتی چه‌كداری، به‌رنامه‌ی جۆشدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری شاره‌كانیش، داڕێژراوه. هه‌ر له‌به‌ر داڕشتنی ئه‌م به‌رنامه سیاسیه‌وه بوو، یه‌كێتی، راپه‌ڕینی (24/4/1982) له قه‌ڵادزێ‌و شاره‌كاندا به‌رپاكردو ده‌یان شه‌هیدو بیرنداریشی به‌خشی، كه مامۆستا سنه‌وبه‌ر جارێكی تر له‌مێژودا، سنگی بو به قه‌ڵغانی گولله‌ی داگیركه‌ران. سه‌دان راپه‌ڕیویش راپێچی زیندانه‌كان كران. راپه‌ڕینه‌كه‌ش مه‌شقێكی جه‌ماوه‌ری هێژا بوو، بۆ راپه‌ڕینی به‌هاری (1991).
كه جه‌نگی (عێراق- ئێران 1980)یش به‌رپاكرا، دوای دوو ساڵ (هاوینی 1982) بۆ خۆسازدانی سیاسی شۆڕشگێڕانه‌و قۆزتنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌لێك هه‌ڵبكه‌وێ بۆ گه‌له‌كه‌مان، دروشمی چاره‌ی خۆنوسین له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا، له دێی خه‌تێ‌ی دۆڵی بالیساندا، به‌رزكرایه‌وه. ئه‌و راستیانه‌ش ده‌یسه‌لمێنن كه:
ئه‌رك‌و پیلان‌و روداوه‌كان، به‌ره به‌ره یه‌كێتیان قاڵترو قوڵتر كردووه. له‌هه‌مان كاتدا، به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌شیان قورس‌تر ده‌كرد. هه‌ر ئه‌م راستیانه‌ش بون، یه‌كێتیان، له‌پێشه‌وه‌دا جه‌نابی مام جه‌لال وا لێ‌كرد كه له ئه‌نفاله‌كان‌و كیمیابارانیشدا، سه‌رباری وره روخانی سه‌دان كه‌س‌و بیروبۆچونی جیاواز جیاواز، سه‌رسه‌خت دژی هه‌موو شكست‌و سازشێك خۆی راگرت‌و بۆ ئه‌گه‌ره‌كانیش خۆی سازدا. له‌وانه روخانی سه‌دام‌و راپه‌ڕین.
دوای داگیركردنی كوێت (1990) پێشبینیه‌كه‌ی مام جه‌لال راست ده‌رچوو، كه چه‌ند مانگێك پێش په‌لاماردانی كوه‌یت، له په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا فه‌رموبوی، عێراق كوه‌یت داگیرده‌كات. به‌م داگیركردنه، دوا پیلان‌و خه‌وی فاشیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌و جیهانیشدا ئاشكرا بوو. به‌مه‌ش، سه‌ره‌تای گۆڕانكاری له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌رامبه‌ر عێراق‌و رۆژهه‌ڵات ده‌ركه‌وت. یه‌كێتی هه‌ر زوو ئه‌و سیاسه‌ته نێونه‌ته‌وه‌یه‌ی خوێنده‌وه‌و مام جه‌لال له‌ده‌ره‌وه‌دا، كه‌وته چالاكی دیپلۆماسی بۆ دابینكردنی پشتیوانی بۆ روخاندنی سه‌دام‌و مافی چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌مان. هه‌ربۆیه یه‌كێتی له‌ناو «به‌ره‌ی كوردستانی» هه‌موو توانای خسته‌گه‌ڕ، پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی بۆ هه‌ل‌و گۆڕانكاری گه‌وره، ئاماده‌بكرێ. ئه‌ویش راپه‌ڕین بوو. گه‌رچی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی راپه‌ڕین‌و كاتی راپه‌ڕین، ئه‌وسا مشت‌ومڕ له‌ناو هێزه سیاسیه‌كاندا هه‌بوو، به‌ڵام سه‌ره‌نجام گه‌ڵاڵه‌ی راپه‌ڕین چه‌سپی‌و راپه‌ڕینیش به قاره‌مانێتی جه‌ماوه‌رو خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی رێكخستنه نهێنیه‌كان‌و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه، به نه‌عره‌ته‌ی ژن‌و پیاو و لاوانه‌وه، به‌به‌شداری لایه‌نه سیاسیاكانه‌وه، راپه‌ڕین له‌عێراق‌و كوردستان به‌رپا بوو. به‌ڵام راپه‌ڕین، ئه‌نجامی رێكه‌وتنی ئه‌مریكاو عێراق‌و به‌كارهێنانی سوپا‌و كۆپته‌ر، له باشوری عێراق به‌شه‌هیدكردنی ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی دامركێندراو له‌كوردستانیشدا دوچاری شكستی كاتی هات، به‌ڵام ئه‌مجاره كۆڕه‌و، كۆڕه‌وی كۆڵدان نه‌بوو، به‌ڵكو شێوه‌یه‌كی داهێنراوی خه‌باتی خۆڕسكی گه‌له‌كه‌مان‌و به‌ره‌ی كوردستانی بوو، بۆ درێژه‌پێدانی به‌ره‌نگاری‌و گه‌له‌كه‌مان به كۆڕه‌وی گه‌ل، گه‌ڕانه‌وه‌ی حكومه‌تی فاشی، ره‌تكرده‌وه؛ هه‌ڵبه‌ته وێڕای كۆڕه‌وه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆتایی جه‌نگی سارد‌و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌و عێراق‌و داگیركردنی كوێت، گۆڕانكاری مێژووییان هێنابووه ئاراوه، بۆیه، كۆڕه‌و، له چۆڵكردنی شاره‌كانه‌وه گۆڕدرا به سه‌ركه‌وتن. سه‌پاندنی هێڵی (36) و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی‌و په‌سه‌ندكردنی بڕیاری (688) ی ئه‌نجومه‌نی ئاساییش، به ده‌ستپێشخه‌ری پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا به‌سه‌رۆكایه‌تی میتران، هه‌روه‌ها پشتیوانی‌و كاریگه‌ری ئه‌مریكاو رۆژئاوا، پشتیوانی‌و پشتێنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بون، بۆ كێشه‌ی كوردستان، كه ئاكامه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی «به‌ره‌ی كوردستانی» له‌كاتی ئه‌نفاله‌كان‌و راپه‌ڕیندا، له كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان‌و ئاڕاسته‌كردنی راپه‌ڕیوان‌و جه‌ماوه‌رو ئیداره‌ی حكومه‌تدا، رۆڵی كۆتایی هات، بۆیه بڕیاری مێژوویی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی كوردستانی له (18/5/1992) دا. له‌گه‌ڵیشیاندا، به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی كوردستانی فیدراڵ، له گه‌رمه‌ی ململانێی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا، له‌بواری مشتومڕی سیاسی ناو حیزبه‌كانه‌وه، بۆ بواری یاسایی ناو په‌رله‌مان گۆڕدراو چه‌سپێنراش. به‌مه‌ش قۆناغی ئۆتۆنۆمی له‌مێژووی كوردایه‌تیدا، كۆتایی هات.
خه‌مخۆرانی دیموكراسی‌و ئاوه‌دانی !
سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تیه‌كانی لایه‌ن‌و جه‌مسه‌ره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ، ئه‌زمونی فیدراڵی كوردستان، هاوئاهه‌نگی گۆڕانكاریه‌كانی جیهان‌و ناوچه‌كه، سه‌ركه‌وت. له‌ساڵی (1997) وه كوردستان به‌ره به‌ره سه‌قامگیرتر بوو. پێش روخاندنی به‌عس، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئیداره‌ی سلێمانی‌و هه‌ولێر، پاشانیش په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی یه‌كخراوی هه‌رێم، بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان بوو. له‌م پێناوه‌شدا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌و فراوان به‌دیهات.
ساڵی (2001) به‌هۆی تاوانی 11/ی سێپته‌مبه‌ره‌وه، له‌لایه‌ن تیرۆریسته ره‌شه‌كوژه‌كانه‌وه، وه‌رچه‌رخانی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ناوچه‌كه، عێراق‌و كوردستانیش، سه‌ریهه‌ڵدا. یه‌كێتی، بێ دوودڵی، رایگه‌یاند كه له به‌ره‌ی جه‌نگ دژی تیرۆریزمه. ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی یه‌كێتی، راسته یه‌كێتی دوچاری روداوی ناله‌بار له‌عێراق‌و كوردستان‌و له ناوچه‌كانی هه‌ورامان‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرد، به‌ڵام له‌ڕووی ستراتیژیه‌وه، یه‌كێتی كرده هێزێكی ناو هاوكێشه چاره‌نوسسازه‌كانی سیاسه‌تی ناوچه‌كه. سه‌ره‌نجام، رژێمی فاشی روخا و تیرۆریستانی كوردستانیش به‌سزای گه‌ل‌و شه‌هیدان گه‌یشتن. كه رژێمی سه‌دامیش روخێندرا، چه‌قی ململانێی ناوخۆیی، به‌زۆری، بۆ چۆنیه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ده‌ستوریه‌كان گوێزرایه‌وه به‌غداد. له‌م دۆخه‌شدا، كورد به یه‌كڕیزی خۆی، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی‌و پارتی، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا هێنایه‌دی. بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مێژووی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، عێراق كرایه وڵاتی فیدراڵی هاوبه‌شی پێكهاته‌كان. له نوسینی ده‌ستوردا، مافه دیموكراسی، ئازادی، ئازادی ویژدان، مه‌ده‌نی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه‌كانی كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و ژه‌نگاریشه‌وه، كه نوقمی سیاسه‌تی شۆڤێنیزم كرابون، به ده‌ستورو یاسا، به‌سترانه‌وه به ویستی بڕیاری گه‌لی كوردستانه‌وه. پۆستی سیادی سه‌رۆك كۆماری عێراقیش، هه‌ر به‌رهه‌می ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه بوو، كه له‌قۆناغی نوێی كوردایه‌تی‌و دیموكراسی، له‌عێراق‌و كوردستاندا، ده‌سته‌به‌ر كرا. به‌ڵام عێراقی فیدراڵی دوای سه‌دامیش، بێ روداوی ناله‌بار گوزه‌ری نه‌كرد.
به‌داخه‌وه، دوژمنانی عێراق‌و تیرۆریستان، به‌رده‌وام له پیلانگێڕاندان‌و مه‌ترسی زۆریان هێناوه‌ته‌ئاراوه. له‌به‌رامبه‌ریشدا، كابینه‌كانی عێراق، له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان‌و، جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌كان‌و، بڕگه‌كانی ده‌ستوردا، نه‌ك كه‌مته‌رخه‌می به‌رچاو، به‌ڵكو ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی زۆرتریشیان دروستكردووه. ئه‌نجامه زیانبه‌خشه‌كانیشی، جگه له تێكچونی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق‌و كوردستان‌و به‌غداد، تیرۆر رۆژانه گیانی ده‌یان هاوڵاتی بێگوناح، ده‌كه‌نه قوربانی رقی سه‌له‌فیانه‌ی نه‌گریسیان. هه‌ژاری چاره‌سه‌رنه‌كراوه. بێكاری زۆر زۆره. خزمه‌تگوزاری كه‌مه. عێراق تێوه‌گلاوه به كێشه‌ی تایفه‌گه‌ری‌و كێشمه‌كێشی ئیقلیمیه‌وه. ئه‌م رووداوانه‌ش، جگه‌له‌وه‌ی په‌كی خزمه‌تگوزاری‌و به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وتی زۆرتریان خستووه، بێڕاده خه‌ڵكیشیان بێزار كردووه، رێژه‌ی به‌شدارانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان، له‌مانگی رابوردودا، باشترین به‌ڵگه‌ی بێزاری جه‌ماوه‌ره.
له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا، گه‌لی كوردستان، له‌كاتێكدا كه‌وتۆته سه‌ر شاڕێی ئازادی‌و ئاوه‌دانی‌و خۆشگوزه‌رانی، له‌كاتێكیشدا، گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕوانن حكومه‌تی كوردستان، باقی په‌یمانه‌كانی، كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا، لیستی كوردستانی پێی داوون، بگه‌یه‌ننه ئه‌نجام، به‌ڵام جگه له‌و دۆخه ناله‌باره‌ی عێراق، كه به راده‌ی خۆیان، به‌تایبه‌تی له‌بواری سیاسی‌و ئه‌منی‌و ئابوریه‌وه، كۆسپن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌ڵێنه‌كانی كابینه‌ی حه‌وته‌م، به‌ڵام ئه‌مه كه‌مته‌رخه‌می‌و كه‌موكوڕی‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان، نابێ داپۆشێ‌و ناكرێ به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ركردنیان خاوه‌خاوی تیا بكرێ‌و دژه‌كانی ئه‌زمونه‌كه‌ی پێ شاد بكرێ. هه‌رچه‌ند هه‌تا هاتووه، حكومه‌ت‌و سیسته‌می حوكمڕانی، پێشخراوه‌و پێشكه‌وتنی فراوانیش هێنراونه‌دی، له‌هه‌مویان گرنگتر، ژیانی كۆمه‌ڵ‌و هاوڵاتی، بازاڕی ئازاد، متمانه‌ی كۆمپانیاكان‌و حكومه‌ته‌كان، بوار بوار مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك‌و ئاسوده‌یی كۆمه‌ڵ‌و متمانه‌ی حكومه‌ته‌كانی جیهانن. بۆ نمونه: له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه، له (16) قه‌زاوه، ئێستا (33) قه‌زا هه‌یه؛ له (33) ناحیه‌وه بۆ (114) ناحیه؛ له (651) گونده‌وه (4381) گوند؛ له (1320) خوێندنگاوه بۆ (6160)؛ له زانكۆیه‌كی حكومیه‌وه بۆ (14) و (10) زانكۆی ئه‌هلیش؛ له (3) په‌یمانگاوه بۆ (27)؛ له (27) نه‌خۆشخانه‌وه بۆ (69)؛ له (163) بنكه‌ی ته‌ندروستیه‌وه بۆ (991)؛ ژماره‌ی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان (11502)و كۆمپانیای بیانی (2749)و ژماره‌ی قونسڵگه‌ریه‌كان (31) دانه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه پشكی داهاتی تاك‌و نشونمای به‌شه‌ری پارێزگاكانی عێراق، پارێزگاكانی كوردستان له‌پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی عێراق‌و پارێزگای سلێمانیش، یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراقه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م پێشكه‌وتنه فراوان‌و كاریگه‌رانه له كوردستان‌و كورده‌واریدا، سه‌ره‌ڕاش، دیسان چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كان‌و سزادانی تاوانی مشه‌خۆره‌كان‌و گه‌نده‌ڵكاران، ئه‌ركێكی گرنگه. یه‌كێتی‌و پارتیش له حكومه‌ته‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنیان به‌رپرسیارن.
ئه‌ی خه‌مخۆرانی راسته‌قینه !
هه‌ر له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به‌پێی یاسا چه‌ند مانگێكی ماوه، په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبژێرێنه‌وه. بێگومان، پابه‌ندبون به واده و پرنسیپی هه‌ڵبژاردنه‌كان، خۆی له‌خۆیدا، پابه‌ندبونه به پرۆسه‌ی دیموكراسی، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوچاری گیروگازی جۆراوجۆر له‌نێوان هه‌موو لایه‌كمان بونه‌ته‌وه. به‌ڵكو كایه سیاسی‌و یاساییه‌كان، دوور له پێوه‌ره زانستیه‌كان، به‌مه‌رامی حیزبی‌و ململانێی هه‌ڵبژاردن‌و وروژاندنی هه‌ستی جه‌ماوه‌ر، تێكه‌ڵ‌وپێكه‌ڵ كراوون. به‌مه‌ش هه‌وڵدراوه لایه‌نی كه‌می دڵخۆشی‌و په‌رۆشی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌دیهێنراون، كه‌مبایه‌خ بكرێن. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه جه‌ماوه‌ر زۆر له‌وه دڵسۆزتر‌و به‌ئه‌زمونترن به پروپاگه‌نده چه‌واشه بكرێن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌كو چۆن به‌درێژی مێژووی (38) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی، دركی ئه‌ركی گۆڕانكاریه‌كانی كردووه‌و بڕیاری پێشبینیكراوی روداوه‌كانی داوه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا، له‌پێناوی په‌ره‌پێدانی ئه‌زمونه دیموكراسیه‌كه‌ی كوردستان‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئارامتری لایه‌نه سیاسیه‌كان، به‌رپرسانه، هه‌ندێك گۆڕانكاری له‌به‌رچاوگرتوه‌و گۆڕانكاریه‌كانیش له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و دیموكراسی‌و چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تیانه‌ی كێشه‌كانیشی ده‌زانێ، له‌م روانگه‌یه‌وه، یه‌كێتی پێی باشه، جگه‌له‌وه‌ی به لیستی سه‌ربه‌خۆ دابه‌زێته مه‌یدانی ململانێی هه‌ڵبژاردنێكی بێ كێشه‌و بێشه، هه‌روه‌ها سازانی نیشتمانی‌و ده‌ستوری گه‌لپه‌سه‌ند، به‌پێویستی قۆناغه‌كه‌و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌و ئاینده ده‌زانێ. له‌هه‌مان كاتدا، پێی وایه، ده‌بێ له رێڕه‌وی چاره‌سه‌ری گرفته ده‌ستوریه‌كاندا، ته‌واوی پرسه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه، له په‌رله‌ماندا، چاره‌سه‌ری یاسایی بكرێن. هاوكات ئومێده‌واره ته‌واوی لایه‌نه‌كان، كێشمه‌كێشه بێهوده‌كانی رابوردوو جێبێڵین‌و بۆ به‌رپرسیارێتی قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا به‌رزبینه‌وه. هه‌تا بتوانین به دیالۆگی شارستانی، پرسه‌كانی ره‌هه‌ندی نیشتمانی یه‌كاڵای سیاسی‌و یاسایی بكه‌ینه‌وه. نه‌ك ئه‌م پرسانه‌ش، ته‌نهاوته‌نها له‌روانگه‌ی ململانێی حیزبی‌و سیاسیه‌وه، ببینین.
ئه‌ی دڵسۆزان !
یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی‌و به‌رپابونی شۆڕش، به هه‌ل ده‌زانین بانگه‌وازی نیشتمانی‌و دیموكراسی ئاڕاسته‌ی رای گشتی گه‌له‌كه‌مان‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان بكه‌ین‌و بڵێین:
با به دیالۆگی ئازاد‌و ئارام، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ژینگه‌ی جیابونه‌وه‌و پێكهه‌ڵپژانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابوردوو، كه زۆرتر سیاسه‌تی كاردانه‌وه‌و یه‌كتر شكاندن، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داده‌پۆشی‌و هه‌ڵسوڕاوانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی دردۆنگ ده‌كرد، با ئه‌مجاره، هێنده‌ی ده‌توانین، خاڵه هاوبه‌شه‌كان گه‌ش بكه‌ین‌و كۆكیی به‌سه‌ر ناكۆكیدا زاڵبكه‌ین. تا بتوانین خۆمان له‌رێگه‌ی هه‌ڵدێر بپارێزین‌و به ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی متمانه‌ی دیموكراسی، بۆچونی ئه‌قڵانی یه‌كتر بسه‌لمێنین.
له‌كاتێكدا، یه‌كێتی پابه‌ندی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی‌و گه‌شه‌پێدانێتی، له‌هه‌مان كاتدا، له پارتی دیموكراتی كوردستانی هاوپه‌یمانیشمان، چاوه‌ڕوانین، هه‌روه‌كو چۆن:
- له قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆ و دامه‌زراندنی «به‌ره‌ی كوردستانی»دا؛
- له‌كاتی راپه‌ڕین‌و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؛
- له كۆتاییپێهێنانی شه‌ڕی ناوخۆی (1997) دا؛
- له یه‌كخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و زۆربه‌ی وه‌زاره‌ت‌و پۆسته‌كاندا؛
- له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر‌و دوای روخاندنی به‌عس‌و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه سیاسی‌و ده‌ستوریه‌كانیشدا؛
چۆن ناكۆكیه قوڵه‌كانمان خسته‌لاوه‌و رێكه‌وتین‌و سه‌ره‌نجام گه‌یاندیشمانه رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی، پێمانوایه، پێویسته له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا، كه ناوچه‌كه به گۆڕانكاری قوڵدا تێده‌په‌ڕێ‌و عێراق له‌رۆخی دۆخی مه‌ترسیدارو چاره‌نوسسازدایه، هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی كوردستانیش، به‌تایبه‌تی باكورو رۆژئاوای كوردستان، له‌سه‌ره‌تای گۆڕانكاری‌و به‌دیهێنانی مافی دیموكراسیدان، كه یه‌كێتی، پشتیوانی مافی چاره‌ی خۆنوسینیانه‌و هه‌موو چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێكیش له خه‌باتی سیاسی حیزبه‌كاندا، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه له‌و پێناوه‌شدا، هه‌رگیز یه‌كێتی درێغی نه‌كردوه‌و ناكات. ئه‌مه‌ش له‌هه‌لومه‌رجێكدا كه گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی جوگرافی‌و سیاسی رۆژهه‌ڵات‌و ناوچه‌كه‌ش ره‌چاو ده‌كرێ. ئه‌م روداوانه تێكڕا، داوامان لێده‌كات قوڵتر دۆخه‌كه لێكبده‌ینه‌وه‌و ده‌ستكه‌وتی زۆرتری ئاینده ره‌چاو بكه‌ین. له‌و پێشینه هاوبه‌شه‌ی یه‌كێتی‌و پارتیه‌وه، بڕیاری سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری یاسایی‌و پرسی هه‌مواركردنی پرۆژه‌ی ده‌ستورو پرسه نیشتمانیه‌كانی تر، بێ ئه‌ملاوئه‌ولا، ئۆباڵی ئه‌ستۆی یه‌كێتی‌و پارتییه. به‌شداری به‌رپرسانه‌ش، له‌م پرسانه‌دا، كه هه‌موو لایه‌كمان‌و زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌شمان، ده‌ستوری سازانی نیشتمانی گه‌لپه‌سه‌ندی گونجاو له‌گه‌ڵ دۆخی كوردستاندا، دوور له سه‌پاندن‌و نه‌سه‌لماندن، قبوڵ بكرێ، ئه‌ركی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان‌و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و میدیاییه. دوپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه: سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ پلارو هێرشی بێبنه‌ما، هێشتا یه‌كێتی هه‌ر پابه‌ندی لێكتێگه‌یشتنی ده‌باشانه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. بۆیه له‌سه‌ر ته‌واوی ئاست‌و ئاڕاسته‌كان، ئومێده‌وارین، سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتوو، له چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئه‌م پرسانه‌شدا، بگه‌ینه ئامانجی هاوبه‌ش.
كه‌س‌وكاری شه‌هیدان !
هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی !
ئه‌م دوو یاده پیرۆزه، له‌كاتێكدا ده‌گێڕین كه جه‌نابی مام جه‌لال، له سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای مژده‌ی خۆشی چاكتربونی، هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه؛ ئه‌مساڵ، جگه‌له‌وه‌ی له‌ناو شه‌پۆله‌كانی ئاڵای شه‌كاوه‌ی سه‌وزو (مامه مامه)ی یه‌كێتیه‌كه‌تاندا، جێگه‌ی خاڵییه، به‌ڵام روحی به‌رزی‌و ئامۆژگارییه مێژوییه‌كانی، له‌ناخماندایه. له‌ویژدانماندایه. دڵنیاین مام، ئێستا له هه‌موو كارێكی دیكه زۆرتر، هه‌ستی لای یه‌كێتی ناو یه‌كێتییه. بۆیه، ئه‌ركتانه یه‌كێتیه‌كه‌تان، یه‌كێتی ناو یه‌كێتی، ببێته سنوری سوری سه‌روه‌ری ئێستا‌و ئاینده‌ی یه‌كێتی‌و یه‌كڕیزی‌و تێكۆشانی به‌رده‌واممان. به‌هیچ پاساوێك، ئه‌م سنوره سوره، قابیلی به‌زاندن نییه‌و ناشبێ. بیرتان نه‌چێ مام فه‌رمویه‌تی: سه‌روه‌ریمان، مانه‌وه‌مان، گه‌شه‌كردنمان، به‌نده به یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه.
ئه‌ی یه‌كێتیه‌كان !
یه‌كێتیه‌كه‌تان، به قۆناغی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ، قۆناغێك، دوژمنانی دیوكراسی له پیلانیاندایه لاوازی بكه‌ن‌و نه‌یارانیش، له‌مه‌ڵاسدان بێمتمانه‌یی سایكۆلۆژی نێوان ئۆرگانه‌كانی تێكه‌ڵ به دۆخی سیاسی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
ده ئێوه‌ش، هه‌ڤاڵان، به سوربون له‌سه‌ر یه‌كێتی راستگۆیانه‌تری ریزه‌كان‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌كان‌و، په‌ره‌پێدانی خه‌باتی دیموكراسی‌و دژایه‌تی راسه‌قینه‌ی دیارده دزێوه‌كانی ئه‌زمونه‌كه‌مان، وه‌ڵامێكی ژیرانه‌یان، دوور له كار‌و كاردانه‌وه، بده‌نه‌وه. با هه‌مومان:
- به ده‌رونێكی یه‌كێتیانه‌ی بڕوابه‌خۆبونه‌وه؛
- به پابه‌ندبون به په‌یڕه‌وو پرۆگرام‌و سیاسه‌ته په‌سه‌ندكراوه‌كانی سكرتێری گشتیمانه‌وه؛
- به سیاسه‌تی ئه‌قڵانی دوور له سۆزی په‌تی‌و كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانه‌وه؛
- به هه‌ستی به‌رزی نه‌ته‌وایه‌تی‌و خۆسازدانی شیاوتر بۆ ئه‌گه‌ره سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌ڵات؛
- به خۆسازدانی مه‌ده‌نیانه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ؛
- به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌كان‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ بنبه‌ستی سیاسی..
ئه‌م یادانه بكه‌ینه، هانده‌ری جێبه‌جێكردنی په‌یمانی ئاكاری یه‌كێتیه‌كه‌مان.. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌كه‌مان.
هه‌ڤاڵان !
له‌م یادانه‌دا:
- كێلی شه‌هیدان گوڵبارانی وه‌فا بكه‌ن.
- سڵاو، بۆ یه‌كه یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامه‌كان بنێرن.
- خه‌باتی دیموكراسی په‌ره پێبده‌ن‌و خه‌می راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانتان بخۆن.
- رێز له زیندانیانی سیاسی زۆرتر بگرن.
- توندوتیژی دژی ژنان ره‌تبكه‌نه‌وه.
- لاوانی كوردستان په‌روه‌رده‌و بۆ دوارۆژ ئاماده‌یان بكه‌ن.
- به‌ره به‌ره عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیبێنن.
- داخوازی موچه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌و شوێنی نیشته‌جێبونی وارسی شه‌هیدان، چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
پیرۆزه یادی یه‌كێتی.. سه‌ربه‌رزی یه ساڵڕۆژی به‌رپابونی شۆڕشی نوێ.
مه‌لا به‌ختیار
هەواڵی زیاتر
-
د. رێواز فایەق :زۆرێک لە پەرلەمانتاران دەڵاڵی خاوەن پرۆژەکانن
10:50 PM - 2026-06-28 -
شەهیدەکانی قڕگە … دەبـنەوە بە پێشـمەرگە
08:57 PM - 2026-06-28 -
لە سلێمانی دوو باخچەی نوێ لە جێبەجێکردندان
06:34 PM - 2026-06-28 -
گــــەرمای هــــاویــن ئــــەوروپـا دەســــوتـێـنـێـت
04:46 PM - 2026-06-28
ئەمانەش ببینە
عیراق 10:39 PM - 2026-06-28 ئەنجومەنی باڵای دادوەری:رێوشوێنی یاسایی دژی كه‌سایه‌تیی دیکەی سیاسی ده‌گیرێته‌به‌ر
سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکان و کاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد
05:56 PM - 2026-06-28
کەناڵی رەسمی عیراق ناوی دەستگیرکراوانی بە تۆمەتی گەندەڵی بڵاوکردەوە
05:05 PM - 2026-06-28
دەستەی دەستپاکی عیراق: رێکاری توندمان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد
03:44 PM - 2026-06-28
بەغداد و بەیروت سزادراوەكانیان ئاڵوگۆڕ دەكەن
01:41 PM - 2026-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
دەستەی دەستپاکی عیراق: رێکاری توندمان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد
عیراق 03:44 PM - 2026-06-28 -
کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە 14 کوژراوی لێکەوتەوە
جیهان 03:23 PM - 2026-06-28 -
بەغداد و بەیروت سزادراوەكانیان ئاڵوگۆڕ دەكەن
عیراق 01:41 PM - 2026-06-28 -
بڕیاری نوێ، تایبەت بەپرسی کۆچ و پەنابەريی لەشانشینی یەکگرتوو
بیروڕا 11:55 AM - 2026-06-28 -
سەرچاوەیەکی باڵا: ئەو کەسانەی دانپێدانانیان لەسەر کراوە دەستگیردەکرێن
عیراق 11:26 AM - 2026-06-28 -
دابەشکردنی مووچە لەهەرێم مانگی تێپەڕاند
عیراق 10:48 AM - 2026-06-28 -
هەرێم، لەبەردەم بڕیاری رزگاربوون لە مەترسیدا
بیروڕا 10:12 AM - 2026-06-28 -
وەزارەتی دارایی: مووچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت
عیراق 09:57 AM - 2026-06-28







دابەزێنە

