ئەنجومەنی باڵای دادوەری:رێوشوێنی یاسایی دژی كهسایهتیی دیکەی سیاسی دهگیرێتهبهر
عیراق 10:39 PM - 2026-06-28
میدیاکان
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق، ڕوونکردنەوەیەکی زیاء جەعفەر، دادوەری
دادگای تاوانەکانی دژە گەندەڵی بڵاوکردووەتەوە و دوپاتی کردەوە: لێکۆڵینەوەکان
بەردەوامەو بەشێک لەتۆمەتباران تا ئێستا دەستگیرنەکراون، لەبەر ڕۆشنایی بەڵگەکان،
لە ماوەی داهاتوودا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کەسایەتییە سیاسییەکان و کەسانی دیکە
دەگیرێتەبەر.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ، ئاماژەی بەوەشکردووە: لێکۆڵینەوە لە
دۆسێی تۆمەتبار، عەدنان ئەلجومەیلی، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2025 دەستیپێکرد، دوای
ئەوەی دادگا کۆمەڵێک ڕاپۆرتی پێگەیشت کە ئاماژەیان بەوەدا کە چەند کاندیدێک بڕە
پارەیەکی زۆریان خەرجکردووە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، بە بەکارهێنانی دارایی دەوڵەت.
روونیشی کردووەتەوە:هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری بۆ ماوەی
چەند مانگێک بەردەوام بوو، دوابەدوای دەستگیرکردنی جومەیلی، لە لێکۆڵینەوەکاندا
تێوەگلانی کۆمەڵێک ئەندامی پەرلەمان دەرکەوت کە سامانی دەوڵەتیان بۆ بانگەشەی
هەڵبژاردن بەکارهێناوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ، لە راگەیەندراوەکەیدا، ئاشکراشی
دەکات، کە لەلایەن سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە پارێزبەندی لەسەر
ئەو پەرلەمانتارانە هەڵگیرا کە لەدۆسێی جومەیلییەوە تێوەگلاون.
دەشڵێت: لەگەڵ وەرگرتنی فەرمانی هەڵگرتنی پارێزبەندی و بەهاوکاری
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی و دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاساو بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەو فەرمانی
دەستگیرکردنانەی بۆ پەرلەمانتارەکەن دەرکرابوون، جێبەجێکران و دەست بەسەر پارە و
بەڵگەی تۆمەتبارەکاندا گیرا.
لە کۆتایشدا، رایگەیاندووە:لێکۆڵینەوەکان بەردەوامەو بەشێک
لەتۆمەتباران تا ئێستا دەستگیرنەکراون، لەبەر ڕۆشنایی بەڵگەکان، لە ماوەی
داهاتوودا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کەسایەتییە سیاسییەکان و کەسانی دیکە
دەگیرێتەبەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

