riklam

سەرچاوەیەکی باڵا: ئەو کەسانەی دانپێدانانیان لەسەر کراوە دەستگیردەکرێن

عیراق 11:26 AM - 2026-06-28
بەغداد ئاژانسەکان

بەغداد

عیراق

سەرچاوەیەکی باڵای عیراق رایگەیاندووە: عەلی زەیدی درێغی ناکان لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و ئەم هەڵمەتی دەستگیرکردنەش، لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی بریکاری وەزیری نەوتی عیراق بووە.

ئاژانسی رەسمی عیراق، لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە رایگەیاندووە: سەرۆک وەزیرانی عیراق دەستناپارێزێت لەڕاوەدونانی گەندەڵکاران وتێوەگلاوان و ئەو کەسانەی زیادەڕۆیان کردوە لە سەروەت و سامانی میری.

ئەوەشی راگەیاندووە: ئەو كەسانەی بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسییەی گەندەڵی دەستگیركراون، لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزیری نەوتی عیراق بووە.

ئەوەش هاتووە، كە لەدەستگیركراوەكاندا ئەندامانی پەرلەمانی تێدایەو لەئێستادا پارێزبەندییان هەڵگیراوە، هاوكات ئەو بەرپرسانە دەستگیركراون كە ناویان لە دانپێدانانەكاندا هاتووە.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket