riklam

کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە 14 کوژراوی لێکەوتەوە

جیهان 03:23 PM - 2026-06-28
تێکشکانی هەلیکۆپتەرێکی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە میدیاکان

تێکشکانی هەلیکۆپتەرێکی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە

ئەمڕۆ 28ی6ی2026، هەلیکۆپتەرێکی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە لە ناوچەی رەئس تەنورە کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی وزەی سعودیە، هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە کە رووداوەکە سەعات شەشی بەیانی روویداوە و  بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەرجەم ئەو کەسانەی لە ناو فڕۆکەکەدا بوون، کە ژمارەیان 14 سەرنشین بووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە تەواوی قوربانییەکان هاووڵاتی سعودین.

سەبارەت بە هۆکار و بارودۆخی روداوەکە، سەرچاوەکە رونی کردەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەی خێرا کردووە بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوە و تێکشکانی هەلیکۆپتەرێکە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket