riklam

لە سلێمانی دوو باخچەی نوێ لە جێبەجێکردندان

کوردستان 06:34 PM - 2026-06-28
باخچە نوێیەکە شارەوانی سلێمانی

باخچە نوێیەکە

ڕێژەی سەوزایی لە سلێمانی؛ ئاستی ستانداردى تێپەڕاندووە و بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت: پلانێکی گشتگیر دانراوە بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە شارەکەدا و بۆ ئەو مەبەستەش دوو باخچەی نوێ لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردستانی نوێ، ڕایگەیاند: بە بڕیاری سەرۆکایەتی شارەوانی و لەسەر بودجەی خۆی، پڕۆژەی دروستکردنی دوو باخچەی نوێ لە سنووری گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد لە جێبەجێکردندان، وتیشی: ڕووبەری هەردوو باخچەکە 8000 مەتردووجایە، نزیکەی 8000 نەماڵی گەورە و مامناوەند و گوڵی جۆراوجۆریان تێدا ڕوێنراوە، چیمەن و شوێنی یاریکردنی منداڵانیان تێدایە و لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواوی کارەکانیان کۆتایی دێت و دەخرێنە خزمەتی گشتییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی 522 باخچە، حەوت پارکی گەورە و 84 بلواری سەوزکراو هەیە و کۆی گشتیی ڕێژەی سەوزایی زیاترە لە 23%، ئەوەش زیاترە لە ڕێژەی ستاندارد.

سەبارەت بە پلان و بەرنامەکانیان بۆ ئاودانی باخچە و پارک و بوارەکان لە وەرزى هاوینی ئەمساڵدا، بەڕێوەبەری باخچەکان وتی: پلانمان داناوە و تیمەکانمان ڕاسپاردووە لە کاتی گونجاودا ئاوی نەماڵ و درەختەکان بدەن.

PUKMEDIA/ کوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket