riklam

به‌ڤیدیۆ..ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر

kurdistani 05:25 PM - 2013-10-12
ناوی چه‌ند تیرۆرستێك ئاشكرا كرا

ناوی چه‌ند تیرۆرستێك ئاشكرا كرا

ئه‌مڕۆ 12_10_2013 ، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م ئاسایشی هه‌ولێرو وه‌زاره‌تی ناوخۆ خرایه‌ڕوو،  دانپێدانانی ئه‌و تیرۆرستانه‌ش ئاشكراكرا كه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ كرده‌وه‌كه‌وه‌ هه‌بووه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێری PUKmedia ئاماده‌ی بوو، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی رۆژی 2013/9/29 ی هه‌ولێر خرایه‌ڕوو ، تیایدا ده‌ستگیر كردنی ژماره‌یه‌ك تیرۆرست راگه‌یه‌ندرا كه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌ هه‌بووه‌، ته‌ئكیدیش كرایه‌وه‌ ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.


به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه‌له‌كاتی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا ئاشكرا كران سی تیرۆرسته‌كه‌ ناویان "محه‌ممه‌د خه‌لیل خه‌ددوش ( شه‌علان)، هاشم ساڵح محه‌مه‌د (ئه‌وبو سه‌عد)، سه‌میر به‌كر یونس (ئه‌حمه‌د ئه‌بو مه‌ناز) " ه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket