riklam

مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

کوردستان 10:28 AM - 2026-06-18
مووچەی هەرێم PUKMEDIA

مووچەی هەرێم

مووچە

دارایى هەرێم رایگەیاند: رۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێمى کوردستان، بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەک شەممە ( 21ی حوزەیران تا ڕۆژی پێنج شەممە 25ی حوزەیرانی 2026) مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

ئاماژە بەوەش دراوە: لەهەمان کاتدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( 1-7-2024 ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket