فیلمی دیکۆمێنتاریی "دادە؛ داستانی پەنهانی ژنێکی خەباتگێڕ" لە سۆران نمایشکرا
کوردستان 01:02 PM - 2026-06-17
PUKMEDIA
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
لە درێژەی
چالاکییە هونەری و رۆشنبیرییەکاندا، بە ئامادەبوونی کاروان گەزنەیی، لێپرسراوی
مەڵبەندی 6ی سۆران، ستافی مەڵبەند، کادیرانی حزبی و ژمارەیەکی بەرچاو لە
تێکۆشەران، کەسایەتییە رۆشنبیرییەکان و جەماوەری دەڤەرەکە، رێوڕەسمی نمایشکردنی
فیلمی دیکۆمێنتاریی "دادە؛ داستانی پەنهانی ژنێکی
خەباتگێڕ" لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.
لە میانی
چالاکییەکەدا، کاروان گەزنەیی، لێپرسراوی مەڵبەندی 6ی سۆران، تیشکی خستەسەر رۆڵی
مێژوویی و پێگەی بەرزی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و رایگەیاند: "ئێمە
ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە بۆ بینینی بەرهەمێک کە تەنها گێڕانەوەیەکی ئاسایی ژیانی
کەسایەتییەک نییە، بەڵکوو دۆکۆمێنتکردن و تۆمارێکی زیندووی مێژووی تێکۆشان،
خۆڕاگری و هەستانەوەی نەتەوەیەکە. ئەم فیلمە گوزارشتە لە مێژووی پڕ لە سەروەریی
ژنە سەرکردە و پێشمەرگە، دادە هێرۆخان."
لە درێژەی
وتەکانیدا، لێپرسراوی مەڵبەند ئاماژەی بەوەدا، کە لە قۆناغە سەختەکانی خەباتی
شاخدا، هێرۆخان سەلماندی کە ژنی کورد توانای هەیە چیاکانی کوردستان بکاتە مەقەڕی
بەرگری و بە بەکارهێنانی کامێراکەی وەک چەکێکی کاریگەر، دەنگی رەوای گەلەکەمان بە
جیهان بگەیەنێت.
هەروەها روونیکردەوە: "دادە
هێرۆ نەک تەنها هاوسەر و هاوسەنگەری رێگەی سەختی سەرۆک مام جەلال بووە، بەڵکوو خۆی
بە تەنها شۆڕشگێڕێک بووە کە کامێراکەی سەر شانی، بووەتە چاوی شۆڕش و پارێزەری
ئەرشیفی نەهامەتی و نەبەردییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان."
کاروان گەزنەیی
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، رۆڵی دادە هێرۆی لە قۆناغی دوای راپەڕین و قۆناغی
ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و وتی: "لە کاتی بنیاتنانەوەی نیشتماندا، کۆڵەکەیەکی
پتەوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێمایەکی درەوشاوەی نەتەوەکەمان بووە بۆ
داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و پاراستنی منداڵان.
دامەزراندنی رێکخراوەکانی
تایبەت بە منداڵان و پاڵپشتییە بێسنوورەکانی بۆ کلتوور و هونەر و نووسەران،
هونەرمەندان و میدیای نیشتمانی، وایکرد ببێتە دایکی مەعنەویی بزووتنەوەی رۆشنبیری
و خەمخۆری راستەقینەی پاراستنی کەلەپووری نەتەوەییمان.
لە کۆتایی
وتارەکەیدا، لێپرسراوی مەڵبەندی 6ی سۆران دەستخۆشییەکی گەرمی ئاراستەی
بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی تەندروستی : لە هەرێم دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا
06:22 PM - 2026-06-17 -
کارئاسانی زیاتر بۆ وەربەهێنانی گەرمیان دەکرێت
04:39 PM - 2026-06-17 -
سێ برا بەنزیكەی 20 گرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران
03:28 PM - 2026-06-17 -
عیراق زیاتر لە چوار ملیار لیتر بەرهەمی نەوتی لەناوخۆدا فرۆشتووە
02:55 PM - 2026-06-17
ئەمانەش ببینە
هەناردەی نەوتی عیراق لەڕێگەی توركیاوە رادەگیرێت
05:01 PM - 2026-06-17
لە ماوەی شەش رۆژدا؛ هەشت کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
02:24 PM - 2026-06-17
فیلمی دیکۆمێنتاریی "دادە؛ داستانی پەنهانی ژنێکی خەباتگێڕ" لە سۆران نمایشکرا
01:02 PM - 2026-06-17
لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کران
11:56 AM - 2026-06-17
زۆرترین خوێنراو
-
فیلمی دیکۆمێنتاریی "دادە؛ داستانی پەنهانی ژنێکی خەباتگێڕ" لە سۆران نمایشکرا
کوردستان 01:02 PM - 2026-06-17 -
لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کران
کوردستان 11:56 AM - 2026-06-17 -
یادێک لە مەنگوڕییەکی جیاواز
بیروڕا 10:56 AM - 2026-06-17 -
لە مەیدانی یارییەوە بۆ مەیدانی دیپلۆماسی
بیروڕا 10:07 AM - 2026-06-17 -
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات
کوردستان 09:58 AM - 2026-06-17 -
ئەمریکا و ئێران نزیکدەبنەوە لە ئیمزاکردنی رێککەوتنێک بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ
جیهان 09:51 AM - 2026-06-17 -
نرخى نەوت دادەبەزێت
جیهان 09:44 AM - 2026-06-17 -
یەکێتی لەکوێ بێت، ڕێگە ڕاستەکە ئەوێیە
بیروڕا 09:36 PM - 2026-06-16






دابەزێنە

