riklam

دووەمین ساڵیادی رۆژی جیهانی دیالۆگی نێوان شارستانیەکان لەهەولێر کرایەوە

کوردستان 09:48 PM - 2026-06-17
ساڵیادی رۆژی جیهانی دیالۆگی نێوان شارستانیەکان نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە

ساڵیادی رۆژی جیهانی دیالۆگی نێوان شارستانیەکان

لە ساڵی 2024دا  لە 78هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ بڕیارێک پەسەندکرا کە چین پێشنیاری کردبوو، کە 10ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک وەک "ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆ لە نێوان شارستانیەتەکاندا" دەستنیشانکرا، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوە لە بەهای فرەچەشنی کولتووری و بەرەوپێشبردنی گفتوگۆ و ڕێزگرتنی یەکتر و هاودەنگی جیهانی، هەروەها  10ی حوزەیرانی 2025 یەکەم رۆژی جیهانی گفتوگۆ لە نێوان شارستانیەتەکاندا بەڕێوەچوو.


بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی گفتوگۆ لە نێوان شارستانیەتەکاندا، سەنتەری توێژینەوەی دەستپێشخەریی شارستانی جیهانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەولێر، سیمینار و مەراسیمی یادکردنەوەکەی  لە ژێر تەوەری بەرەو جیهانێکی فرە جەمسەری و داهاتوویەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی رێکخست ، هەروەها ئەمە یەکەمین جارە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ساڵیادی ئەم ڕۆژە گرنگە بەڕێوەبچێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket