riklam

وەزارەتی تەندروستی : لە هەرێم دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا

کوردستان 06:22 PM - 2026-06-17
تای خوێن بەربوون تەندروستی جیهانی

تای خوێن بەربوون

دوو حاڵەتی تووشبوو بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەشاری هەولێر تۆمارکرا،وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: توشبووەکان باوک و کوڕێکن و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: بۆ یەکەمین جار لەم ساڵدا دوو حالەتی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لەشاری هەولێر تۆمارکرا، کە بریتیە لە باوک و کوڕ تەمەن 71 ساڵ و 29 ساڵ لەهەمان خێزان.

پەیوەست بە هۆکاری توشبوونیان،وەزارەتی تەندروستی روونیکردووەتەوە: بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵ لە دوو هەفتەی ڕابردوو و بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو و پێکهاتە و دەرهاویشتەکانی دوای سەربڕین توشبوون.

لە بارەی دۆخی تەندروستیشیانەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراون و چارەسەر وەردەگرن و باری تەندروستی یەکێکیان تا ڕادەیەک جێگیرە و ئەوەی دیکەیان ناجێگیرە.

 لە کۆتایشدا، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە و هاووڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای بوونی چەندین حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوانی ئەمساڵدا لەماوەی ڕابردوو، دەرەنجام تەنها دوو حالەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە جگە لە دوو حالەتی دیکەی شارەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە بۆ چارەسەری هاتوونە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket