riklam

سێ برا بەنزیكەی 20 گرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

کوردستان 03:28 PM - 2026-06-17
ماددەی هۆشبەر راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان

ماددەی هۆشبەر

كوردستان

لە ناحییەی قۆرەتوو، سێ برا بەبڕی 19 گرام و نیو ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران و لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەر رادەستی ئاسایشی گەرمیان كراون.
 
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند: دوای لێكۆڵینەوەو كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر سێ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لەگوندی گاكوڵ-ی سەربەناحییەی قۆرەتوو، بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، مەفرەزەی بەشەكەیان بەهاوبەشی پۆلیسی گەرمیان توانیان لەگوندی ناوبراو سێ تۆمەتبار دەستگیربكەن كە هەرسێكیان برای یەكترن و لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیاندا دەست بەسەر بڕی 19 گرام و نیو ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
 
راشیگەیاند: لەئێستادا بەپێی ماددەی 26 لەیاسای قەڵاچۆكردنی ماددە هۆشبەرەكان، تۆمەتباران راگیراون و بەبڕیاری دادوەر رادەستی ئاسایشی گەرمیان كراون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket