riklam

عەلی موراد شامار: بەگڕوتینی رابردووەوە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم

ی ن ک 06:13 PM - 2026-06-22
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای هەڤاڵ عەلی موراد شامار راگەیاندنی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای هەڤاڵ عەلی موراد شامار

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 22ـی 6ـی 2026، ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی هەڤاڵ عەلی موراد شامار ناسراو بە (عەلی شامار) پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرینیان بەسەركردەوە . 

ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بەگرنگییەوە لە هەواڵی تەندروستی هەڤاڵ عەلی موراد شامار یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست .

مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێكۆشانی هەڤاڵ عەلی موراد شامار وەك پێشمەرگەیەكی بە ورە و بە هەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەبات و تێكۆشانی كوردایەتی و بۆتە بەشێك لە سەروەرییەكانمان.

  لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕ شكۆیەشدا چەپكە گوڵی رێز و وەفای سەرۆك بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـیان پێشكەشكرد . 

لایخۆیەوە هەڤاڵ عەلی موراد شامار سوپاسی بەسەركردنەوەكەی كردوو و جەختی كردەوە بە هەمان گڕوتینی رابردوو هەر پێشمەرگەی گەلی كورد و یەكێتی دەبم .

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket