سەرۆککۆمار جەخت لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عيراق و مۆریتانیا دەکاتەوە
عیراق 02:13 PM - 2026-06-22
راگەیاندنی نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق
نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق و حەسەن محەمەد عەلیات باڵیۆزی مۆریتانیا لەعیراق
نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق، بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆككۆمار، پەیامێكی پیرۆزبایی لەلایەن محەمەد ولد شێخ غەزوانی سەرۆككۆماری مۆریتانیاوە پێگەیشت، كە پەیامەكە لەلایەن حەسەن محەمەد عەلیات باڵیۆزی مۆریتانیا لەعیراق، رۆژی دووشەممە 22ی 6ی 2026، پێشكەش بە سەرۆككۆمار كرا.
هاوكات نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق، لەڕێگەی باڵیۆز عەلیاتەوە سڵاو و پێزانینی خۆی گەیاندە سەرۆك محەممەد ولد شیخ غەزوانی و جەختیكردەوە لە پەرۆشی عیراق بۆ پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ مۆریتانیا و پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكاری هاوبەش لە بوارە جیاوازەكانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی برا بكات و پەیوەندی برایەتی بەهێزتر بكات و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات زیاتر پەرەپێبدات.
لای خۆیەوە باڵیۆزی مۆریتانیا پابەندبوونی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عیراق و فراوانكردنی هاریكاری هاوبەش، بە شێوەیەك كە ویستی هەردوو وڵات و گەلی برا بەدیبهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

