riklam

قوباد تاڵەبانى: چارەسەرى خێرا بۆ پیسبوونى ژینگەى تانجەرۆ بدۆزرێتەوە

کوردستان 01:53 PM - 2026-06-22
وێنەیەکى سەردانەکە نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى

وێنەیەکى سەردانەکە

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی سلێمانی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەمە(22/6/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی کرد لە بەڕێوەبەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە بە شێوەیەکی رێکوپێک کاروباری هاووڵاتییان جێبەجێ دەکەن و داوای لێکردن بۆ لەمەودواش هەوڵ بدەن ئاسانکاری زیاتر بکەن بۆ راییکردنی مامەڵە و کاروباری هاووڵاتییان.

لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەی تانجەرۆ کرا، قوباد تاڵەبانی لەمبارەیەوە رایگەیاند: کێشەی تانجەڕۆ کارەساتێکی ژینگەییە نەک تەنها بۆ سلێمانی بەڵکو بۆ هەموو عیراق، چونکە لە رێگەی پیسبوونی ئاوی رووبارەکانەوە زیانی تەندروستی بۆ دانیشتووانی زۆرێک لە ناوچەکانی دیکەی عیراقیش هەیە، هەربۆیە پرسێکی نیشتمانییە و دەبێت حکومەتی عیراق بەشداربێت لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا.

لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا، لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی ئەم کێشەیە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق گفتوگۆ دەکات و هەوڵ دەدرێت بودجەی پێویستی بۆ دابین بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چارەسەرە خێرا و بەپەلەکان. لەمبارەیەوە بڕیاردرا لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی و لیژنەکەش راسپێردرا لە ماوەیەکی دیاریکراودا هەندێک لە چارەسەرە خێراکان بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket