riklam

وەزیری خوێندنی باڵا: دەبێت زەمینەسازی بۆ سەربەخۆیی زانكۆكان بكەین

کوردستان 05:01 PM - 2026-06-22
د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

كوردستان

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەمەراسیمێكدا بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێشكەش بە 51 مامۆستای زانكۆ كرد، لەبەرامبەر بەدەستهێنانی (داهێنانی زانستی- براءة الاختراع) و هانیدان بۆ توێژینەوەی زیاتر راشیگەیاند: پێویستە هەموومان زەمینەسازی بۆ سەربەخۆیی زانكۆكان بكەین، چونكە ئەگەر زانكۆكان سەربەخۆبن، زەمینەی داهێنان زیاتر دەڕەخسێت.

لە رێوڕەسمەكەدا د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: جێگەی شانازییە لە كۆی 51 پاكانەی داهێنان، 25 پڕۆژەیان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان تۆمار كراون و هەندێكی دیكەشیان لە ناوەوەی وڵات و وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی فیدراڵ تۆمار كراون.

وتیشی: ئەم سەركەوتنە جگە لەوەی شانازییەكی گەورەیە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانكۆكانتان، لە هەمان كاتدا ئاماژەیەكی گرنگە بۆ ئەوەی هەوڵ و توانای ڕەسەن و ناوازە لە زانكۆكانماندا بۆ توێژینەوەی زانستی و بەرهەمهێنانی زانیاری هەیە.

وەزیری خوێندنی باڵا جەختی كردەوە لەو ڕاستییەی كە پێویستە هەموومان زیاتر بەرەو سەربەخۆیی زانكۆكان هەنگاو بنێین. ئەگەر زانكۆكان سەربەخۆ بن، زیاتر زەمینەی ئازادی ئەكادیمی و داهێنان دەڕەخسێت، بۆیە كارمان كردووە بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگای سەربەخۆیی زانكۆكان، بۆ ئەوەی چوارچێوەی یاسایی و كارگێڕی و دارایی پێویست دابین بكرێت.

وتیشی: داواكارم لە كۆمەڵگەی ئەكادیمی، ڕۆشنبیران، كۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوە هاوبەشەكان و هەروەها لە ئاستی سیاسی، هەموومان ئامادەكاری و زەمینەسازی تەواو بۆ سەربەخۆیی زانكۆكان بكەین و تایبەتمەندییە كەلتورییەكانی خۆمان لەبەرچاو بگرین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket