riklam

سەرۆک بافڵ و سەرۆککۆمار: کێشەکان بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن

کوردستان 03:58 PM - 2026-06-20
سەرۆک بافڵ و سەرۆککۆمار نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ و سەرۆککۆمار

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە بەڕێز نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان کرایەوە، بۆ پاراستنی سەقامگیریی لە وڵاتدا.

کێشەکانی هەولێر و بەغداد خرانەبەر باس و دووپات لە چارەسەرکردنیان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە، بەشێوەیەک هەموو هەوڵەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی گشتی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکدابن و رێگەنەدرێت ململانێ سیاسییەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان هەبێت.

پەیوەست بە رێککەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا هەردوولا بە گرنگییەوە لێیان روانی بە ئاڕاستەی نەهێشتنی گرژییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دیالۆگ.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket