riklam

یەکەم رۆژی هاوین پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کوردستان 11:39 AM - 2026-06-20
سروشتی هەرێمی کوردستان ناسیح عەلی خەیات

سروشتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ 20ی6ی2026، یەکەم رۆژی وەرزی هاوینە و بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ 20ی6ی2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

پەیوەست بە کەشی سبەینی یەکشەممە 21ی6ی2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت گەڵ هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
بارزان : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket