قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانی و ئاکی کاوپینن
لە پەراوێزی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی ئابووریی دێڵفی لە سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند بە سەرۆکایەتی ئاکی کاوپینن، کاربەڕێکەری کاروباری باڵیۆزخانەی فینلاند لە بەغداد کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فینلاند کرد و هاوڕابوون بەڕێوەچوونی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی دەرفەتێکی گرنگە بۆ دۆزینەوەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و پەیوەندیی دروستکردن لەنێوان کەرتی تایبەتی هەردوولا.
قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە ستراتیژی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، رایگەیاند دەمانەوێت بە سوودوەرگرتن لە ئەزمونی سەرکەوتووی وڵاتانی دۆست و لەناویشیاندا فینلاند پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی هەرێم خێراتر بکەین.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە سیستمی پێشکەوتووی گواستنەوەی فینلاند کرا، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد حکومەتی فینلاند هاوکاربێت لە گواستنەوەی ئەم ئەزمونە بۆ هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
09:07 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
02:49 PM - 2026-06-06 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
06:55 PM - 2026-06-06
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
04:24 PM - 2026-06-06
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
01:38 PM - 2026-06-06
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
11:55 AM - 2026-06-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
کوردستان 06:55 PM - 2026-06-06 -
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
کوردستان 04:24 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
کوردستان 04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
کوردستان 02:49 PM - 2026-06-06 -
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 01:38 PM - 2026-06-06 -
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
کوردستان 11:55 AM - 2026-06-06 -
ئەمڕۆ کۆڕبەندى دێڵفى لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت
کوردستان 09:22 AM - 2026-06-06




.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

