riklam

سەرجەم بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نزیکن لە سەرڕێژبوون

کوردستان 10:50 AM - 2026-03-29
ئاوی بەنداوی دوکان ئاژانسەکان

ئاوی بەنداوی دوکان

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و ئاستی باران لە هەندێک ناوچەدا سێ هێندەی ساڵی رابردووەو بەو هۆیەشەوە مەترسی وشکەساڵی لە تەواوی ناوچەکاندا رەویوەتەوە و سەرجەم بەنداوەکانیش نزیکن لەسەرڕێژبوون.

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند: دوای هاتنی ئەو شەپۆلی بارانەی چەند رۆژی رابردوو کە لە 15ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان زیاتر لە پێنج مەتر زیادیکردووە، کۆی گشتی ئاستی ئاوەکەش لەسەرەتای وەرزی پایزەوە تا ئێستا زیاتر لە 21 مەتر بەرزبوەتەوەو ئێستا بەنداوەکە نزیکەی 10 مەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون، چاوەڕوانیش دەکرێت لە مانگی چواردا ئاستی ئاوەکە زیاتربکات و ئەگەر چەند شەپۆلێکی تری بارانبارینی باش هەبێت، بەنداوەکە سەرڕێژ دەبێت.

راشیگەیاند: ئێستا زیاتر لە 3.7 ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دوکاندا هەیە و بەبەردەوامیش ئاستی ئاوەکەی زیاددەکات.

وتیشی: بەهۆی بارانی چەند رۆژی رابردوەوە ئاستی ئاوەکە رۆژانە لە نێوان 40 بۆ 50 سانتیمەتر زیاددەکات.

بەپێی ئامارەکانیش تائێستا 20 بەنداوی بچوک و مامناوەند لە هەرێمی کوردستان بەتەواوی سەرڕێژبوون، بەنداوی دەربەندیخانیش 2.3 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە و بەگوێرەی پلانێکی زانستی ئاوی تێدایە و بەگوێرەی پلانێکی زانستی پڕدەکرێت، بەنداوی دهۆکیش 47 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە و نزیکە لە سەرڕێژبوون.

PUKMEDIA کوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket