riklam

حوسييەکان بۆ یەکەمجار بەمووشەکی بالیستی هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل

جیهان 11:15 AM - 2026-03-28
هێرشێکی پێشووی حوسییەکان بۆ سەر ئیلات SKY NEWS

هێرشێکی پێشووی حوسییەکان بۆ سەر ئیلات

ئەمڕۆ 28ی3ی2026، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، مووشەکێکیان بەرپەرچداوەتەوە کە لە یەمەنەوە ئاڕاستە کرابوو، حوسییەکانیش رایدەگەیەنن: مووشەکەکە بالیستی بووە و ئامانجەکەشی پێکاوە.

سوپای ئیسرائیل، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مووشەکێکیان بەرپەرچدایەوە کە لە یەمەنەوە ئاڕاستە کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئیلات و نەقەب لێدراوە.

هاوکات، حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاند و یەحیا سەریع وتەبێژی گروپەکە، رایگەیاند: بۆ یەکەمجار ئۆپراسیۆنێکی سەربازیمان بە چەند موشەکێکی بالیستی دژ بە ئیسرائیل ئەنجامداوە.

دەشڵێت: مووشەکەکان ئاڕاستەی پێگە هەستیارەکانی ئیسرائیل کراوە و ئامانجەکەیان پێکاوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر حوسییەکان هۆشداریان دابوو، کە ئەگەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوام بێت، ئەوە گروپەکەیان دەچێتە جەنگەکەوە، بۆیە لە ئێستادا چاوەکان لەسەر وەڵامی ئیسرائیلن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket