riklam

ئەو تۆمەتبارەی بەئۆتۆمبێل هاووڵاتییەكی كرد بەژێرەوە دەستگیركرا

کوردستان 03:38 PM - 2026-02-23
ئەو تۆمەتبارەی بەئۆتۆمبێل هاووڵاتییەكی كرد بەژێرەوە دەستگیركرا PUKMEDIA

ئەو تۆمەتبارەی بەئۆتۆمبێل هاووڵاتییەكی كرد بەژێرەوە دەستگیركرا

سلێمانی

ئەو تۆمەتبارەی لەشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەئۆتۆمبێل هاووڵاتییەكی كرد بەژێرەوەو هەڵهات دەستگیركراو پۆلیسی سلێمانیش داوا لەهاووڵاتیان دەكات، لەكاتی بینینی هەر حاڵەتێكی تاوانكاری و نەخوازراودا پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسەوە بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: نزیكەی سەعات 1ی شەوی رابردوو 22ی 2ی 2026، هاووڵاتییەك لەكاتی پەڕینەوەی لەشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كراونی بێسەرەتا كردی بەژێرەوەو هەڵهات، پاشئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە پۆلیسی فریاكەوتنی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان 104 ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن شوێن ئۆتۆمبێلی ناوبراو كەوتن و دەستگیریان كردو رادەستی بنكەی پۆلیسی سەرچناریان كرد،  كەشۆفێرەكەی لەژێر كاریگەری مادەی سەرخۆشكار (كحول)دا بوو.

راشیگەیاند: لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراوەو تۆمەتبار بەناوی (ئ.ئ.م) لەدایك بووی 1984 بەپێی مادەی 23 لەیاسای هاتووچۆ راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داواش لەهاووڵاتیان دەكات لەكاتی بینینی هەر حاڵەتێكی تاوانكاری و نەخوازراودا دەستبەجێ پەیوەندی بكەن بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسەوە بەم ژمارانە:

پۆلیسی فریاكەوتن 104
نەهێشتنی‌ تاوان 105 
ئێشكگری‌ پۆلیسی سلێمانی‌ 0533194011
سەنتەری‌ هەماهەنگی‌ هاوبەش 100

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket