riklam

کار بۆ بەهێزکردنی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکرێت

کوردستان 03:28 PM - 2026-02-23
سلێمانی PUKMEDIA

سلێمانی

سلێمانی

دامه‌زراوه‌ی ڤیژن توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و مه‌یدانی له‌سه‌ر سێكته‌ری ئابووریی، بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ شاری سلێمانی ئامادەده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی شاره‌كه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان ده‌ستپێكرد.

رۆژی 22/2/2026، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن، سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان كرد و له‌ دانیشتنێكدا باسیان له‌ ئاماده‌كارییه‌كان كرد بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یەکی زانستی و مه‌یدانی له‌سه‌ر سێكته‌ری ئابووریی، بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ شاری سلێمانی و له‌ به‌شێكی گفتوگۆكاندا باس له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگیی هه‌ردوولا كرا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووریی شاره‌كه‌.

ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانیش دڵنیاییاندا، له‌ دابینكردنی زانیاری و كارئاسانی مه‌یدانی بۆ تیمه‌كانی توێژینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌مان، کە دامه‌زراوه‌ی ڤیژن له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووری له‌ شاری سلێمانی دیاریبكات و له‌گه‌ڵیشیدا ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی بخاتەڕوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket