riklam

شێخ جەعفەر بۆ تاوتوێكردنی یەكخستنەوەی پێشمەرگە كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەدەبات

کوردستان 09:58 PM - 2026-02-16
سەرۆكایەتیی هەرێم راگەیاندنی سەرۆكایەتیی هەرێم

سەرۆكایەتیی هەرێم

كوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی 2ی 2026، لەسەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گرنگی بۆ تاوتوێكردنی قۆناغەكانی پڕۆسەی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی پێشمەرگە، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەلێپرسراوان لەسەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەتی هەرێم و لێپرسراوانی دامەزراوە سەربازییەكان و فەرماندەكانی پێشمەرگە، كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا، پێداچوونەوە بەكار و هەنگاوەكانی ئەو لیژنە تایبەتمەندانەدا كرا، كە لەماوەكانی رابردوودا كاریان لەسەر پڕۆسەكە و هەروەها دیاریكردنی دەسەڵاتە جیاجیاكانی هەردوو فەرماندەیی دەڤەری یەك و دەڤەری دووی هێزەكانی پێشمەرگە كردووە.

پاش تاوتوێكردنی كاری لیژنەكان و پەسندكردنی بڕیارەكانیان، وێڕای كۆتاییهێنان بەئەركی لیژنەكان، بڕیار درا كار بۆ سەرخستنی پڕۆسەی رێكخستنەوەو یەكخستنەوەی پێشمەرگەو هەروەها ئەو قۆناغانەی كە لەپڕۆسەكەدا ماون، بكرێت.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket