riklam

مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵانی باڵەكایەتی بەشێكی گەورەی سەروەرییەكانی شۆڕشی نوێن

ی ن ک 09:34 PM - 2026-02-16
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای مراد ئەحمەد فەقێ و زرار ئەحمەد سلێمان مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای مراد ئەحمەد فەقێ و زرار ئەحمەد سلێمان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 16ـی 2ـی 2026، وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەدوو سەردانی جیادا لەڕانیە هەریەك لە هەڤاڵان مراد ئەحمەد فەقێ ناسراو بە (مرادی حاجی كوێخا) و زرار ئەحمەد سلێمان ناسراو بە (زرار وەرتی) فەرماندەو تێكۆشەرانی دێرینی یەكێتی و گەلی كورد یان بەسەركردەوە. 

لەو سەردانانەدا، ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت لەنزیكەوە لەتەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشی هەمیشەییان بۆ خواستن. 

مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بەشكۆوە باسیان لەڕۆڵی كاراو لێوەشاوەی هەڤاڵانی دەڤەری باڵەكایەتی كرد وەك بەشێكی گەورەی سەروەرییەكانی شۆڕشی نوێ كەهەر لەسەرەتاوە هەڤاڵانی ئەو دەڤەرە بەگڕوتینێكی  زۆرو پڕ لەحەماسییەتەوە هاتنە ناو كاروانی كوردایەتی و بوون بەشێكی  گەورەی هێزەكانی پێشمەرگە، كە هەڤاڵان مرادی حاجی كوێخا و زرار وەرتی وەك دوو فەرماندەی ئازاو ورە پۆڵاین تا كۆتایی لە بەرەی گەلەكەیان مانەوەو بۆ ساتێكیش دانەبڕان لە كۆڕی خەبات و تێكۆشان، لەم رووەوە ئەندامانی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال سڵاوی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەكردن و پێزانینیان دەربڕی بۆ رابردووی پاك و پڕ لە سەروەرییان. 

لەبەرامبەردا، هەڤاڵان مراد حاجی كوێخا و زرار وەرتی سوپاسی بەسەركردنەوەكەیان كردوو جەختییان لە گیانفیدایی بۆ خاك و گەل ـیان كردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket