riklam

دەم پارتی: سەرۆک بافڵ پشتیوانی هاوپایمانانی بۆ رۆژئاڤا بەدەستخست

کوردستان 05:38 PM - 2026-02-16
سالار سەرحەد و ئیبرۆ گیونای PUKMEDIA

سالار سەرحەد و ئیبرۆ گیونای

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 16ی شوباتی 2026 وەفدێكی باڵای پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەم پارتی)، بە سەرۆكایەتی ئیبرۆ گیونای، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكانی دەمپارتی سەردانی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەکێتیان كردوو لەلایەن سالار سەرحەد خەلیفە یونس، لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكان پێشوازییان لێكرا.

لە كۆبوونەوەكە هەنگاوەكان بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری لە رۆژئاڤای كوردستان و پرۆسەی ئاشتی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، ئیبرۆ گیونای، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكانی دەمپارتی وتی: فشار و پشتیوانییەكانی گەلی كورد لە باكوور و باشوور و رۆژهەڵات، بۆ پشتیوانی لە رۆژئاڤای كوردستان، كاریگەری گەورەیان لەسەر رای گشتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبووە، هاوكات رۆڵی (سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی)یان بەرزنرخاند لە پشتیوانی گەلی كورد و هەڤاڵەكانی لە رۆژئاڤای كوردستان و رایگەیاند، لە گەمارۆكانی سەر گەلی كورد لە رۆژئاڤای كوردستان سەرۆك بافڵ خۆی كردە خاوەنی دۆزەکە و لە ڕێگەی بەکارهێنانی پەیوەندیەکانیەوە هاودەنگی و پشتیوانی بۆ رۆژئاڤا بەدەستهێنا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد رۆڵی سەرۆك مام جەلال و یەكێتی لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان بە نادیدە ناگیرێت و مێژوو ئەو رۆڵە بە درەوشاوەی دەهێڵێتەوە.

هاوكات سالار سەرحەد، لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكان رایگەیاند: یەكێتی پشتیوانییەكانی بۆ گەلی كوردمان لە رۆژئاڤا بە ئەركێكی نەتەوەیی خۆی زانیووە، پێشوازیش لە رێكەوتنی ئیدارەی خۆسەری حكومەتی دیمەشق دەكات و هیوا دەخوازێت رێككەوتنەكانی نێوانیان بە تەواوی جێبەجێ بكرێت و ئاشتی و ئارامی لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكەش بەرقەرار بێت، بە ئاراستەی هەنگاوی چارەسەی و  پاڵپشتی دۆسێیەی گەلی كورد لە سوریایەكی نوێدا، گوتیشی سەرۆك بافڵ لە سەرەتایی پەلامارەكانی حكومەتی دیمەشق بۆسەر ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەری داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردووە پشتیوانی لە رۆژئاڤا بکەن بۆ پاراستنی خەڵكی مەدەنی و بەرقەراركردنی سەقامگیری لەناوچەكە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket