riklam

قائیمقامى سلێمانى: رێگرى لە گرانبوونى نرخى کاڵاکان دەکەین

کوردستان 11:17 AM - 2026-02-16
وێنەیەکى کۆنگرەکە PUKMEDIA

وێنەیەکى کۆنگرەکە

سلێمانی

ئەمڕۆ دوو شەممە 16ى2ى2026 لە قائیمقامیەتى سلێمانى سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستى ئامادەکارییەکان بۆ مانگى رەمەزانى پیرۆز کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

سەبارەت بە ئامادەکاریەکان بۆ مانگى پیرۆزى رەمەزان، فازل عومەر قائیمقامى سلێمانى بە وەکالەت لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى رایگەیاند: لیژنەى ئەمنى و تەندروستى و لیژنەکانى قائیمقامیەت تەواوى ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەى کە سەر بە قائیمقامیەتى پارێزگاى سلێمانین کۆبووینەوە، سەبارەت بە ئامادەکاریەکان بۆ مانگى رەمەزانى پیرۆز، بۆ گرتنەبەرى رێکارە ئامادەکاریەکان.

روونیشی کردەوە: ئێمە رێگرى لە گرانبوونى نرخى پێداویستییەکان دەکەین و بەردەوام چاودێرى نرخەکان دەکەین، داوا لە بازرگانەکان دەکەین، خۆیان بپارێزن لە سەرپێچى و ئەگەر خۆراکى بەسەرچو یان خراپبوویان هەبوو، ئاگادارمان بکەنەوە بۆ تەلەف کردنى.

هەر لە کۆنگرەکەدا مامۆستا عەباس خدر بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانیش رایگەیاند: داخستنى دوکانەکانى مەى فرۆشتن و دانەنیشتن بۆ مەى خواردنەوە لەسەر شۆستە و شەقامەکان رێکارێکن کە دەگیرێنەبەر لە مانگى پیرۆزى رەمەزان.

ئاماژەى بە ئەوەشدا: لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا تەندروستى و ئاسایشى خۆراک و هاتووچۆى هاووڵاتییان هەمووى باسکرا، لە پێناو خزمەتکرنى هاووڵاتییان و دوور بون لە کێشە و کارئاسانى کردن بۆیان.

هیوا ساڵح سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیش، رایگەیاند: دوێنێ لیژنەکانمان هەڵمەتێکمان بۆ ناو بازاڕ کرد و چووینە ئەو شوێنانەى شیرینى بۆ مانگى رەمەزان دروستدەکەن، رێنمایى تەواومان بۆ شێوازى دروستکردنى شیرینییەکان هەم مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو زەیتەى رۆژانە بەکاریدەهێنن و تا چەند بەکاریبهێنن و چۆن لەناوى بەرن و هەم شیرینییەکەش لە چیدا دەگوازنەوە، جاران کارتۆنى کۆن و دڕاو بەکاردەهات، بەڵام ئێستا رێنمایمان کردون بۆ ئەوەى بەسەلامەتى بگاتە سەر سفرەى هاووڵاتییان.

PUKMEDIA  




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket