riklam

نەوەی هۆشیار و خانمی سەلار

بیروڕا 12:04 PM - 2026-02-02
دڵبەند مستەفا تایبەت

دڵبەند مستەفا

بیروڕا

ئەگەر لە پشتگیرییەکانی ئەم دوایییەی جەماوەر بۆ رۆژئاوای کوردستان بڕوانین، دەبینن زۆربەی بەشداربووان، گەنجی تازە پێگەیشتوو و خانمانی هۆشیاربوون کە ئەمە ئاماژەیەکی یەکجار دڵخۆشکەرە بۆ داهاتوو، بەندە یەکێک بووم لەو کەسانەی بەردەوام بە رەشبینی لە نەوەی ئێستام دەڕوانی،  پێم وابوو ئەم نەوەیە، نەوەی یاریی ئەلیکترۆنی و زیرەکیی دەستکرد و نەوەی مۆبایلی زیرەک و بێ ئینتمان بۆ نەتەوە و نیشتمانن، بەڵام بۆمدەرکەوت بەشێکی زۆری هەڵەیە،  لەبەرئەوەی ئەم پشتیوانییە خۆرسکانەی ئەم دواییە، پێشڕەوەکانی گەنجان بوون و داینەمۆی خۆپیشاندانەکان بوون، تەنانەت منداڵی قۆناغەکانی سەرەتایی خوێندن، ئەوەندە گەرم بەشداربوون، هەندێکجار هەستت بە شەرم دەکرد ئەگەر تۆش بەشدار نەبیت. 

لەلایەکی ترەوە گەر بڕوانینە فۆتۆ و ڤیدیۆی زۆربەی رۆژەکانی خۆپیشاندان دەبینن خانمان کچان و ژنان بەشدارییەکی زۆر لەبەر چاویان هەیە، بەتایبەتی لە بەشدارییان لە شۆڕشی کەزی و کەزیکردنی قژیان و ئازادانە بڵاوکردنەوەی لە سۆشیال میدیاکاندا، سەرنجێکی تر ئەوە بوو کە زۆربەی گەنجان لە کوڕان و کچان، ئەوانەش کە نەیاندەتوانی بەشداریی شەقام بن، لە سۆشیال میدیادا بە دانانی ئاڵای کوردستان یان سروودێک، یان کەزیکردنی قژیان بەشدارییان کرد کە دەمێکە خەونی هەموو یەکێکمانە گەورە و بچووک ژن و منداڵ، یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بین تا دوژمنان لەوە بگەن کە گەلی کورد یەکە و هەر یەک دەبێت. 
 گرنگە دەسەڵاتدارانی کوردستان، گەرمیی ناخی تاکی کورد، لە باشووری کوردستان بقۆزنەوە و هەوڵبدەن، ئەم رۆحە کوردایەتییە کپ  نەکرێتەوە.

نووسەرێکی عەرەب لە سۆشیال میدیادا، لەسەر کەمپین و کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ رۆژئاوا نووسی بووی: هیچ گەل و نەتەوەیەک ناگاتە ئاستی یەک هەڵوێستیی نەتەوەی کورد ئەوەی ئەوان بە 10 رۆژ بۆ کوردانی رۆژئاوایان کۆکردەوە، هەموو عەرەب لە ماوەی دوو ساڵدا، نەیانتوانی بۆ غەززەی کۆبکەنەوە.
گرنگە دەسەڵاتدارانی کوردستان، ئەم گەرمیی ناخی تاکی کوردە، لە باشووری کوردستان بقۆزنەوە و هەوڵبدەن، ئەم رۆحە کوردایەتیە کپ نەکرێتەوە، هەوڵی بە زیندوو هێشتنەوەی ئەم هەستە بەرزە بدەن و هەمیشە کورد بوون لە پێش هەموو بەرژەوەندییە حزبی و شەخسییەکانەوە بێت .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket