قوباد تاڵەبانی: حکومەتێکی کاربەڕێکەر ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات
کوردستان 03:55 PM - 2026-02-02
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
کۆبونەوەی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق رایگەیاند: حکومەتی کاربەڕێکەری ئێستای هەرێم ناتوانێت بەپێی پێویست خزمەتی هاوڵاتییان بکات و کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە (2/2/2026) لە هەولێر بە ئامادەبوونی ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە دۆخی ناوچەکە و هەروەها دۆخی سیاسی ناوخۆی عیراق، رایگەیاند پێویستە لایەنە عیراقییەکان لە گفتوگۆکانیان بە رەچاوکردنی دۆخی ناوچەکە و هەروەها داواکارییەکانی هاوڵاتییانی عیراق هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێک بدەن کە بتوانێت سەقامگیری عیراق بپارێزێت و هاوکات هەنگاوی جدی بنێت بەرەو گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری لە هەموو عێراقدا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کرا، قوباد تاڵەبانی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی بۆ باڵیۆزی بەریتانیا روون کردەوە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی بە پێویستییەکی بنەڕەتی دانا بۆ پاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێم و راشیگەیاند ئەم حکومەتە کاربەڕێکەرە و لە ئاستی قۆناغەکەدا نییە و ناتوانێت وەک پێویست متمانەی گەلی کوردستان و دۆستانمان لە ناوچەکەو جیهان بەدەست بهێنێت و لە هەمان کاتدا هەنگاوی پێویست بنێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لە هەرێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت لە بارودۆخی تەندروستی کەمال مەحمود عومەر دەپرسێتەوە
04:47 PM - 2026-02-02 -
سەعدى ئەحمەد پیرە: بەهیوام گفتوگۆکان بەسوودى ئایندەی گەشی گەلانی عیراق بێت
01:55 PM - 2026-02-02 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
11:03 AM - 2026-02-02 -
لە سلێمانی نەوتی سپی دابەش دەکرێت
02:32 PM - 2026-02-01
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:55 PM - 2026-02-02 قوباد تاڵەبانی: حکومەتێکی کاربەڕێکەر ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات
جێگری سەرۆکوەزیران کارابکەنەوە، ئینجا باسی سەرۆککۆمار بکەن
02:27 PM - 2026-02-02
وەفدى باڵاى چوارچێوەى هەماهەنگى گەیشتە هەولێر
11:42 AM - 2026-02-02
لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو داعشانە دەستپێدەکات کە لەسوریاوە گوازراونەتەوە بۆ عیراق
11:22 AM - 2026-02-02
161 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:17 AM - 2026-02-02
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدى باڵاى چوارچێوەى هەماهەنگى گەیشتە هەولێر
کوردستان 11:42 AM - 2026-02-02 -
ڕێکەوتنی کورد و سوریا؛ هەنگاوێکی مەترسیدار یان دەرفەتێکی ستراتیژی؟
بیروڕا 11:24 AM - 2026-02-02 -
لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو داعشانە دەستپێدەکات کە لەسوریاوە گوازراونەتەوە بۆ عیراق
عیراق 11:22 AM - 2026-02-02 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 11:03 AM - 2026-02-02 -
یەك گەل یەك خەبات یەك نەتەوە یەك وڵات
بیروڕا 10:26 AM - 2026-02-02 -
161 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:17 AM - 2026-02-02 -
فەرەنسا پشتگیری رێککەوتنی نێوان مەزلوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکات
کوردستان 10:17 PM - 2026-02-01 -
لە مانگی كانونی دووەمى ئەمساڵدا 30ملم بارین زیاتر بووە
کوردستان 09:37 PM - 2026-02-01



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

