نەتەوەیەک لە سەر کاغەزەوە بۆ سەرتاسەری کوردستان
بیروڕا 10:28 PM - 2026-01-30
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
کە یاداشتی تێکۆشەرانی دێرین دەخوێنینەوە باسی کۆمار
تاقانە لە مەهاباد و باسی کۆماری سووری دوورە دەست و باسی شۆڕش و باسی دەرسیم و
دیاربەکرە. وا دەخوێنییەوە کە هەرای مەهاباد و هەڵڵای دیاربەکر و دەرسیم قەوما یان
دێتەبەر گوێ کە شێخ مەحمود شۆڕشی کرد و چوار ئەفسەرەکە لە جلانەوەی موکریان بەشداریان
کرد و لە بەغدا لە سێدارە دران. قاسد ناوی سێ سنور دێنێ دەڵێن زەبیحی لە ژێکاف
بەشداربووە و لە قامشلۆ ناوی (عەرەفات) و لەسەر سنووری دوو بەشی کوردستان سەرنگوم
بووە. دەڵێن و دەوترێ و دەنووسرێ و رەنگە ساڵی دواتر هەواڵ گەیشتبێ. ئەمێستا لە
سلێمانی لایڤە و لە کۆبانێ راستەوخۆ و لە پاریس و بەرلین ، نوسێبین و خانەقین ، لە
دهۆک و کەرکوک ئازار یەکە و ئازادی خولیایە و ئازایەتی پێشبڕکێیە لە نێوان لاوانی
کورد لەسەرتاسەری دونیا .
تۆڕەکانی سۆشیال میدیا و سەکۆکانی پەیوەندی شۆڕشێکیان بەرپاکردووە
و کچان و کوڕانی کوردپەروەر بوونەتە بەشێکی سەرەکی لە دیمەنی پێشبڕکێیەکە.
سەرەتا بە خۆڕسکی و بە هیمەت و هاندانی نەتەوەیی دەستی
پێکرد و ئێستا بۆتە تۆڕی فراوان و ڕێکخراوی رێکوپێکی چالاکی و خشتەبەندی بۆنەکان.
لە کەرکوک کۆمەکە و لە سلێمانی کەمپین، لە هەولێر و
دهۆک دروشم و درود و بانگەواز و بەهاناوە چوونە و لە رۆژئاوا سەنگەربەندی و لە
رۆژهەڵاتیش سەبری شۆڕشگێڕی، لە باکور سنوور ترازان و ستران و سرود و سەد جۆری
چالاکی پشتیوانن.
دیمەنەکان زۆر و زەق و زیندوون خوێنی ئاڵ و جلی
ئاڵوواڵا ، کەزی و پەلک و جلک و داهێنان لە نمایش و نواندن. ئەمانە گشتی ئاماژەن،
بەڵێ ئاماژەن و نەبەردییەکی رەمزین، چونکە ئەمڕۆ دونیاش پێش جەنگی راستەقینە
مانۆڕی هێز و خۆنواندن و خۆسەپاندن و پێش خوێن بەخشین خوێندنی سرود و نزا و سروتە.
تەنانەت بابە گەورەکانی داعشە هەمەجۆرەکان و نەوە جیاجیاکانیان لە بیریانە لە 11 ی
سێپتەمبەری ساڵی 2001 چوار فڕۆکە لە رەمزی دیموکراسی ئەمەریکا (کۆنگرێس) و رەمزی
هێز( پنتاگۆن) و رەمزی سەرمایە و ئابووری (دوو تاوەری نیۆورک) و رەمزی شکۆی
ئەمەریکا ( کۆشکی سپی) یاندا و ئەو کاتیش وەک ئێستا هەر جەزیرە پاکانەی بۆ دەکردن.
ئیتر داعش زەینەکان بۆ گاڵتەیان بە (کەزی)کچی کورد و بە دیبلۆماسی پەلک و جلکی
کوردەواری و جامانەی کوردایەتی نەرم و مەدەنی دێت گوایە هیچیان پێ ناکرێت؟ وا
زاراوە و سرود و ئاوازەکانی هەموو تێکەڵ دەبێت و لە سلێمانی سێکۆچکەی بابان (کینە
ئەم؟)ی جگەرخوێن دەنگی زوڵاڵە، ئەمە چۆن شۆڕشی نەتەوەیی نییە، کە قامشلۆ دەڵێ( هەر
کوردین و هەر کورد ئەبین) و ئاڵای کوردستان سەرووی هەموو ئاڵایەکەوەیە؟!
لەگەڵ ئەوەشدا لە گۆڕەپانی کوردستان هەر سرود و (رسوم وعاداتی
کوردانەیە) . وا لە کۆبانێ شەڕە و بەرخودان، لە ئەشرەفیە و شێخ مەقسود شانازی
کۆڵنەدان و دیلانی پێش شەهادەتە. لە حەسەکە بەرەنگارییە بەرامبەر سوپای ئیغۆر و
چیچانی و جەیشی عەرەبی سوری کۆنە بەعسییەکان. لە رۆژئاوا ریزبەندی و ریزبەستن و
رێزگرتنە لە هاوکاری و کاروانی کۆمەکەکان.
لەناو ئەم دیمەنە قەرەباڵغەدا، بەڵام رەنگاورەنگانە
پێشمەرگە و ئاسنگەرێکی کەرکوکیش هەیە کە کورەی کاوەی جۆشداوە. شەهید ئەحمەد هێمن
کەرکوکی غیرەتپەروەر و پیشە ئاسنگەر کە سنووری دەستکردی کوردستانی بڕیووە و مەرجی
شەهادەتی گەیشتۆتە مەیدان و بە شایەتی و شەهیدی و قارەمانییەوە دەگەڕێتەوە
بابەگوڕگوڕ.
ریزبەندی ناوەکەی چەند سەرنجراکێشە و چەند چیرۆکی
دەماودەمی فرەیی کوردەواری دەگێڕێتەوە : باوک (هێمن)،کە دیارە تەوژمی نەتەوەیی
پڕجۆش و خرۆشی شاری تەعریبکراو ئەم ناوە (هێمن) و هێور و ئارامەی پێ رەوا
بینیووە..
چیرۆکی رەوای نەتەوە (ئەحمەد) ی کوری هێناوەتەوە سەر
هەمان رێچکەی کوردایەتی باپیران .. جا چونکە بۆ (هێمن)ی و (ئارامی) و شاری پێکەوە
ژیان دایمە خوێنبەخشین خەڵات و پێویستە تا لەبیرمان بێ نەبەردی زۆرترمان ماوە.
حەسەکە بە زاراوە قەڵەمرەوی کرمانجە و دەستەخوشکی
دهۆکە بە پیت و قەڵەم و نووسین هاورازی باکوور و ماکۆیە. بەڵام بە ئازار و پەژارەی
سیاسەتی تەعریب و حیزامی عەرەبی و بێ ناسنامەیی شەریکی ئازاری کەرکوک و خانەقینە
لە سێکوچکەی تەعریب و تەبعیس و تەرحیل و لە چارەنووسی تەسفیردا، بەعسی هەردوولا
هەر بەعسە و سەید کاکە وتەنی کڵاشی هەورامییە کە چەپ و راستی بۆ نییە. عەفلەقی
جاران و مۆڵەقی تیرۆرستی ئەمڕۆیان هەر تینوون بە خوێنی سەری کورد .
چارەنووسی بابەگوڕگوڕ هەر وایە کە ئەم شتانەی بە جددیە،
نەبەردی رەمزی بێت یان نەبەردی راستەقینە هەریەکە و هەر لەکە و هاوار و بانگەوازی
وایە: یەک یەکە کوردستان یەکە.
دەیان ساڵی
پێشتری سەدەی بیستەم عەبدوڵڵا گۆرانی مەزن لە پەسەندی سالمی ساحێبقراندا مژدەی
هۆشیاری نەتەوەیی دابوو:
)بنوو
لەقەبرەکەتا، موستەریح بە، ئەی سالم،
لەتۆ کوردترە ئێستا “نەزان” هەتا “عالم”!(
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شههید "ئهحمهد كهركوكی" بووه سمبولی یهكڕیزی
10:28 AM - 2026-01-31 -
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
09:05 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
12:03 PM - 2026-01-30
ئەمانەش ببینە
مەزڵوم عەبدی: هێزەکانی دیمەشق هیچ ئەرکێکیان لەناو شارەکان نابێت
11:09 AM - 2026-01-31
رفعەت عەبدوڵڵا: وەڵامى رۆحی بەرزی شەهیدان بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیانە
09:54 AM - 2026-01-31
لە قەڵەمەوە بۆ سەنگەر، چیرۆکی ژیانی شاسوار جەلال ناسراو بە شەهید ئارام
09:16 AM - 2026-01-31
رۆیتەرز: 530 زیندانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە
09:41 PM - 2026-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
لە قەڵەمەوە بۆ سەنگەر، چیرۆکی ژیانی شاسوار جەلال ناسراو بە شەهید ئارام
کوردستان 09:16 AM - 2026-01-31 -
نەتەوەیەک لە سەر کاغەزەوە بۆ سەرتاسەری کوردستان
بیروڕا 10:28 PM - 2026-01-30 -
رۆیتەرز: 530 زیندانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە
عیراق 09:41 PM - 2026-01-30 -
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
کوردستان 09:05 PM - 2026-01-30 -
سەرۆک بافڵ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
کوردستان 05:51 PM - 2026-01-30 -
رفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێنمانداوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکان بین
کوردستان 01:33 PM - 2026-01-30 -
ساڵیادی گوڵاڵەسوورەی شەهیدان و ساتەوەختی بەرخودانی کەزی
بیروڕا 01:19 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
کوردستان 01:04 PM - 2026-01-30






.jpg)
دابەزێنە

