riklam

قوباد تاڵەبانی: هێرش بۆ سەر رۆژئاڤا هێرشە بۆ سەر شکۆی کورد

کوردستان 09:36 PM - 2026-01-20
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە لە جیهان و دەستڕۆیشتووەکان ناپاڕێینەوە بمانپارێزن، بەڵکو بیریان دەخەینەوە ئەمە یەکەمجار نییە لە دژی کورد پشتی نەیارانی کورد دەگرن و هەموو جارێکیش دوای ساڵانێک بۆیان دەرکەوتووە کە زیانیان کردووە، دووپاتیشی دەکاتەوە ئەمە هێرشە بۆسەر شکۆ و کەرامەتی کورد،کە زیاتر لە دوازدە ساڵە لەبری هەموو دونیا، شەڕی تیرۆری دەکات.

 قوباد تاڵەبانی لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە:ئێمەی کورد لە جیهان و دەستڕۆیشتووەکان ناپاڕێینەوە بمانپارێزن، بەڵکو بیریان دەخەینەوە ئەمە یەکەمجار نییە لە دژی کورد پشتی نەیارانی کورد دەگرن و هەموو جارێکیش دوای ساڵانێک بۆیان دەرکەوتووە کە زیانیان کردووە. تەنها ئەوەندە بەسە بیریان بێت سەردەمێک پشتی رژێمی بەعسیان گرت لە دژی کورد. کورد ما و بەعس بە دنیایەک کارەسات و تاوانەوە رۆیشت.

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە:بیری هەموو مرۆڤێکی خاوەن ویژدانی جیهانی دەخەینەوە کە ئەمە تەنها هێرش نییە بۆ سەر ئیدارەی خۆسەر و رۆژئاوای کوردستان، بەڵکو هێرشە بۆسەر شکۆ و کەرامەتی کورد لە هەموو جیهان، هێرشە بۆ سەر هێز و گەلێک، کە زیاتر لە دوازدە ساڵە لەبری هەموو دونیا، شەڕی تیرۆری کرد و گەلانی سوریای بەبێ جیاوازی و بەهەموو پێکهاتەکانییەوە پاراست.

 لە کۆتایشدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە: ئێمە شانازی بەو هەستی هاوپەیوەندی و هاوسۆزییەی هەموو کوردەوە دەکەین و ئەمەش تەنها گەرەنتیی بوون و مانمانە. بە ئەرکی خۆمان دەزانین هەموو هەوڵێک بدەین بۆ یارمەتیدانی کوڕ و کچە ئازاکانمان لە رۆژئاوا و راگرتنی ئەو دۆخە دژوار و ئاڵۆزە و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە و گەرەنتیکردنی مافەکانیان لەناو دەستووری هەمیشەیی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket