riklam

خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدان مۆڵەتی 48 سەعات بە د. عەلی قەرەداغی دەدەن

کوردستان 09:17 PM - 2026-01-20
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی راگەیاندنی زانکۆ

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی رەخنە لە هەڵوێستەکانی د. عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمان  و سەرۆکی زانکۆکەیان دەگرن و رایدەگەیەنن پێویستە لە ماوەی 48 سەعاتدا پاشگەز ببێتەوە،ئەگەر نا بایکۆتی خوێندنی زانکۆکەکە دەکەین.

خوێندکاران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە: ئێمە وەک خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەوپەڕی توڕەیی و ناڕەزایی خۆمان بەرامبەر هەڵوێست و قسەکانی ( د.عەلی قەرەداغی ) ڕادەگەیەنین.

دەشڵێن: ئێمە کە ژمارەمان زیاترە لە  دووهەزار خوێندکارەهەموو ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەین و قسەی ناڕەوا دژ بە میلەتەکەمان قبوڵ ناکەین، ناڕازی بووین لە بێهەڵوێستی و هەندێک لێدوانی د.عەلی قەرەداغی کە خاوەنی زانکۆکەمانە.

لە کۆتایشدا رایدەگەیەنن:مۆڵەتی ٤٨ سەعاتی پێدەدەین تا پاشگەز ببنەوە لە هەڵوێستەکانیان و ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر قسەکانیان و داوای لێبووردن بکەن، بە پێچەوانەوە بایکۆتی خوێندن لە زانکۆکە دەکەین و ڕێگا نادەین هیچ وانەیەک لەم شوێنە بوترێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە،د. عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند بوو:" بەهەموو هێزێکەوە پشتیوانی بڕیارەكانی ئەحمەد شەرع (خوابیپارێزێت) دەكەم و پێشتریش پشتیوانیم لێکردووە"، هەروەها رەخنەشی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات گرت بەوەی پابەندی رێککەوتنەکان نابن، لە روونکردنەوەیەکیشدا ئاماژەی بەوەکردبوو، کە ئەو نەتەوە پەرست نییە و هەرچییەک دژی ئاین و جیابوونەوە بێت، ئەوە رەتی دەکاتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket