riklam

کارکردن و پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی چەمچەماڵ و بانی مەقان بەردەوامە

کوردستان 07:25 PM - 2026-01-09
پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی بانی مەقان سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ

پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی بانی مەقان

ئەمڕۆ 9ی1ی2026، لەسەر ڕاسپاردەی عەتا محەمەد سەرپەرشتیاری کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ کارکردن و پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی بانی مەقان لەسەرجەم زۆنەکان و  کارکردن لە دەروازەی زانکۆی چەرموو بەردەوامە.

سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:  سەرەڕای پشووی رەسمی و خراپی کەش و هەوا لەسەر ڕاسپاردەی عەتا محمد سەرپەرشتیاری نوسینگەی بەڕێز ( قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و لێپرسراوی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ، کارکردن و پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی بانی مەقان لەسەرجەم زۆنەکان بەردەوامە.
راشیگەیاندووە:کارکردن لە دەروازەی زانکۆی چەرموو بە ئاڕاستەی  پشتەوەی گەڕەکەکانی ئاسودە و مەشخەڵان و بنار و سەربەرزی  بەردەوامە .
شارەوانی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکردووە: تیمێکی هونەری لە ئەندازیاران و ڕووپێوانی شارەوانی  بە درێژای ڕۆژ بەردەوامن لەکارکردن لە سەرجەم ڕێڕەوە ئاوییەکان ، بەچاودێری و سەرپەرشتی لیژنەی سەرپەرشتیاری لابردنی ڕێڕەوە ئاوییەکانی چەمچەماڵ – شۆڕش، سەرجەم ئەو بەربەستانە لادەبرێن کە دەکەونە سەر ڕێڕەوە ئاوییەکان.

دەشڵێت:ئەم هەنگاوەش وەک ڕێکارێکی خێرا و بەپەلەیە بۆ کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی لافاو ، لە ئێستادا کارەکان لە قۆناغی کۆتایی نزیکبوەتەوە.

لە کۆتایشدا، شارەوانی چەمچەماڵ  رایگەیاندووە: کارەکان لەسەر ئەرک و سەرپەرشتی گروپی کۆمپانیاکانی گەردین و ئەشکان و بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکانی کەرکوک و هۆبەی ئامێرەکانی شارەوانی جێ بەجێ دەکرێت ، لەڕۆژانی داهاتووشدا کارەکان بەردەوامی دەبێت تا تەواوبوون و پاکردنەوەی سەرجەم ڕێڕەوەئاوییەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket