ئەنجومەنی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە: بەرگری دەکەین و رادەست نابین
کوردستان 01:30 PM - 2026-01-09
میدیاکان
بۆردومانی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب
ئەنجومەنی گشتی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بڕیاریانداوە لە گەڕەکەکانیان
بمێننەوە و بەرگری لێبکەن و ئاماژە بەوەشدەکەن ئەو کۆمەڵکوژییانەی لەدژی عەلەوییەکان
و دروزەکان ئەنجام دەدرێن لە گەڕەکەکانمان دووبارە دەبێتەوە، فەرماندەی هێزەکانی
ئاسایشی ناوخۆش رایدەگەیەنێت چه‌كدارانی سه‌ر به‌دیمه‌شق به‌رده‌وام هه‌ڵدێن و پێویسته
ئه‌مڕۆ هه‌موان چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ئێمه بنوسنه‌وه.
ئەنجومەنی گشتی گەڕەکی
شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەیاننامەکەیان لەسەر پێشهاتەکانی حەلەب بڵاوکردەوە و داوایان
کرد کە گەل لەگەڵیان بوەستن
و کۆببنەوە بۆ بەرگریکردن لە گەڕەکەکانیان.
ئەنجومەنەکە
راشیدەگەیەنێت: بۆردومانی گروپە چەکدارەکان مزگەوتەکان، قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان،
ماڵە مەدەنییەکان، و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی کردۆتە ئامانج، دووپاتیشی
دەکەنەوە، کە گەلەکەمان و هێزەکانی
ئاسایشی ناوخۆمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا خۆڕاگرییەکی گەورە نیشان دەدەن.
دەشڵێن: ئەم هێرشانە بە
مانای گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی شارەکە و تێکدانی ڕێککەوتنی یەکی نیسانە.
ئەنجومەنی شێخ مەقسود
و ئەشرەفیە رەخنە لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرن و رایدەگەیەنن: بە توندی ئیدانەی
بێدەنگی نێودەوڵەتی ئەو زلهێزانە دەکەین کە لە ڕێککەوتنەکانی 10ی ئازار و 1ی نیساندا
ئامادەبوون.
پەیوەست بە بڕیاری خۆیان بۆ بەرگریکردن لە گەڕەکەکانیان، ئەنجومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە
دووپاتی دەکەنەوە: ئێمە بڕیارمانداوە
لە گەڕەکەکانمان بمێنینەوە و بەرگری لێبکەین، و تەسلیم نابین.
دەشڵێن: ئەو فشارانە قبوڵ ناکەین کە بەسەرماندا سەپێنراوە
و بانگەوازەکانی تەسلیمبوون قبوڵ ناکەین،چونکە متمانەمان بە حکومەتی دیمەشق نییە
کە ئاسایشی خۆمان بە ئێمە بسپێرێت، بڕیارمان داوە لە گەڕەکەکانمان بمێنینەوە و بەرگرییان
لێ بکەین.
هاوکات، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له
حه‌له‌ب ڕایگه‌یاند، چه‌كدارانی سه‌ر به‌دیمه‌شق به‌رده‌وام هه‌ڵدێن .
ئاماژە بەوەشدەکات پێویسته
ئه‌مڕۆ هه‌موان چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ئێمه بنوسنه‌وه و به هیچ بنه‌مایه‌كی شكست
بونی نییه و ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.
ده‌شڵێت "ئێمه
نه‌ك ته‌نها له‌بری رۆژئاڤای كوردستان، به‌ڵكو له بری هه‌مو كورد شه‌ڕ ده‌كه‌ین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: رێوشوێنی پێویست بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەكە دەگرينەبەر
03:05 PM - 2026-03-04 -
ئیداره‌ى راپه‌رین: لە یادی راپەڕیندا هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نادرێت
08:02 PM - 2026-03-04 -
ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر دۆخی ئەمنی کۆدەبێتەوە
06:54 PM - 2026-03-04 -
كەریم هەفتەغاری: هەمیشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبم
02:41 PM - 2026-03-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:46 PM - 2026-03-04 ڕفعەت عەبدوڵڵا: ڕاپەڕین کوردی لە لێواری لەناوچونەوە هێنایەوە سەر سەحنەی مێژوو
وەزیری دەرەوەی ئێران: بەڕێزەوە لە پێگەی ئاشتییانەی یەکێتی لە ناوچەکە دەڕوانین
03:03 PM - 2026-03-04
قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگەی هەیە
02:13 PM - 2026-03-04
مەکتەبی سیاسی: راپەڕین ئەزموونێکی پڕ دەستکەوتە
12:19 PM - 2026-03-04
ته‌واوی موه‌لیده‌كانی سلێمانی ده‌ستبه‌كاركردن ده‌كه‌نه‌وه
11:52 AM - 2026-03-04
زۆرترین خوێنراو
-
كەریم هەفتەغاری: هەمیشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبم
ی ن ک 02:41 PM - 2026-03-04 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگەی هەیە
کوردستان 02:13 PM - 2026-03-04 -
شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان 01:50 PM - 2026-03-04 -
مەکتەبی سیاسی: راپەڕین ئەزموونێکی پڕ دەستکەوتە
کوردستان 12:19 PM - 2026-03-04 -
ته‌واوی موه‌لیده‌كانی سلێمانی ده‌ستبه‌كاركردن ده‌كه‌نه‌وه
کوردستان 11:52 AM - 2026-03-04 -
مالیكی به‌رپرسیارێتی كشانه‌وه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
عیراق 10:56 AM - 2026-03-04 -
سەندیکای رۆژنامەنووسان راگەیەندراوێکی بە پەلەی بۆ میدیاکاران بڵاوکردەوە
کوردستان 09:26 AM - 2026-03-04 -
سبەینێ پشووی رەسمییە
کوردستان 09:19 AM - 2026-03-04







دابەزێنە

