riklam

چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق پزیشک و کارمەندی نەخۆشخانەیەک شەهید دەکەن

کوردستان 05:13 PM - 2026-01-09
نەخۆشخانەی عوسمان لە گەڕەکی ئەشرەفییە نەخۆشخانەی عوسمان

نەخۆشخانەی عوسمان لە گەڕەکی ئەشرەفییە

هێرشی چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بۆ سەر گەڕەکی ئەشرەفییەی حەلەب بەردەوامە و روانگەی سوریش ئاشکرای دەکات، چەکدارەکان پزیشکێکی دەرمانساز و کارمەندێکی تەکنیکی نەخۆشخانەی عوسمان-یان شەهید کردووە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە، پزیشکەکە دەرمانسازی نەخۆشخانەکە بووە و لە دایک بووی ساڵی 1989یە، هاوکات کارمەندێکی دیکە کە لە بەشی تەکنیکی نەخۆشخانەکەیە و لەدایکبووی ساڵی 1968 شەهید کراوە، کە مامی پزیشکەکەیە.

دەشڵێت: نەخۆشخانەکە بە گولـلەیەکی ئارپیجی کراوەتە ئامانج پێش ئەوەی چەکدارەکانی سەربە وەزارەتی بەرگری هێرش بکەنە سەری، دوای چوونە ژوورەوەشیان، بە کەسوکاری پزیشک و کارمەندەکە راگەیەندراوە، کە ئەو دوو کەسە لەگەڵ کەسی سێیەم کە لە نەخۆشخانەکەدا لەگەڵیان بووە، دەستگیرکراون.

روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو دوو کەسە لەناو نەخۆشخانەکەدا تەقەیان لێکراوە و کوژراون، هەروەها بنەماڵەی قوربانییەکان دووپاتیان کردووەتەوە ئەو دوو کەسە هاووڵاتی مەدەنین و هیچ پەیوەندییەکیان بە هیچ هێزێکی سەربازی و سیاسییەوە نییە و چەکداریش نین.

لە کۆتایشدا، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکات و داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ دەکات، بەو پێیەی تاوانی جەنگە و دژی هەموو پەیماننامە و ڕێککەوتننامە و یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket