سوریای نوێ، سیاسەتی کۆن
بیروڕا 09:12 PM - 2026-01-08
ئەرسەلان مەحمود
ئەرسەلان مەحمود
دوای هەڵاتنی بەشار ئەسەد بۆ مۆسکۆ،
هەبوون بە هیواوە لە دیمەشقیان دەڕوانی. ئۆپۆزسیۆنی سوریا سوێندی خوارد وڵاتێکی فرەچین
و فرەئایین دروستبکات؛ ئەحمەد ئەلشەرەع لە یەکەم ڕۆژەوە بەڵێنی داد و یەکسانی دا.
بەڵام ئەمڕۆ، لە کۆڵانەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب، هاواری خەڵکی مەدەنی
بەرز دەبێتەوە. ئایا سوریای نوێ تەنها نوێکردنەوەی ناوی زاڵمەکانە؟
ڕووداوەکانی ئەم هەفتەیە لە حەلەب
ڕوونترین نموونەن لە شکستی پڕۆژەی سوریای یەکگرتوو. کاتێک گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی
کاتی و هێزە دیموکراتییەکانی سوریا بەبێ ئەنجام کۆتاییان دێ، وەڵامی دیمەشق لە
زمانی دیپلۆماسییەوە بوو دەبیت بە زمانی تۆپخانە. ١٣٨ هەزار کەس ماڵەکانیان پێچۆڵکرا.
ئەمە کام ڕووەی سوریای نوێیە؟
ڕێکەوتنی ١٠ی ئازاری ٢٠٢٥ وەک بەڵێنێکی
زێڕین پێشکەش کرا: ئاشتی، یەکگرتن، لێبوردن. هێزە دیموکراتییەکان ڕازی بوون هێزەکانیان
تێکەڵی سوپا بکەن، بۆردەرەکان ڕادەست بکەن، نەوت دابەش بکەن. بەڵام دیمەشق ڕێکەوتنەکە
وەک ئامرازی فشار بەکارهێنا، نەک بنەمای هاوژیانی. ڕۆژ بە ڕۆژ سوتەمەنییان لە ناوچە
کوردییەکان بڕی، هەفتە بە هەفتە گەمارۆکانیان پتەوتر کرد. ئایا ڕێکەوتن بۆ جێبەجێکردنە
یان بۆ کاتبەسەربردن؟
ڕەگی کێشەکە ئەوەیە دەسەڵاتدارانی
نوێ، سەرەڕای گۆڕانی ڕووکەش، هێشتا هەڵگری بیرە سیاسییە کۆنەکەن. بۆ ئەوان یەکپارچەیی
واتای ناوەندگەرایی: هەموو کەس وەک سوری ببینرێت هەڵبەتە دوێنێ سوری ئەسەدی و ئەمڕۆ
سوری ئەلشەرەعی، جیاوازی کەلتووری و زمانی و مێژوویی گاڵتەجاڕین.
کورد پەنجا ساڵ لەژێر ڕژێمی بەعسدا
ناسنامەیان نکۆڵی لێکرا، زمانیان قەدەغە کرا، گوندەکانیان تەعریب کران. ئێستا حکومەتی
نوێ دەڵێت هەموومان سورین، بەڵام ناوچە کوردنشینەکان لە هیچ بڕیارێکدا بەشدارییان
پێناکرێن. دەڵێن هێزە دیموکراتییەکان ڕادیکاڵن. بەڵام کام ڕادیکاڵترە: ئەوەی داوای
دیسەنتراڵیزەیشن دەکات، یان ئەوەی بە تۆپخانە وڵام دەداتەوە؟
ناتوانین سیاسەتی دیمەشق بەرامبەر
بە کورد بەبێ ئاماژە کردن بە تورکیا بخوێنینەوە. ئەنقەرە لە یەکەم ڕۆژی کەوتنی ئەسەدەوە
فشاری خستۆتە سەر دەسەڵاتدارانی نوێ سوریا بۆ لەناوبردنی کورد. دیمەشق بە ئاشکرا
تورکیای ئەردۆغانی بژاردە کردووە. هێرشەکانی حەلەب پەیامێکی ڕوونە بۆ ئەنقەرە: ئێمە
لەگەڵتانین. بەڵام ئەوەی داعشی تێکشکاند، ئەوەی زیاتر لە ١٢ هەزار شەهید بەخشی بۆ
پاراستنی جیهان لەو تاریکییە، کورد بوو. ئەمریکا کە ٩٠٠ سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا
هەیە، چ ڕۆڵێک دەگێڕێت؟ تەماشاکەری سڕینەوەی هاوپەیمانەکانێتی یان چی؟
سوریا وڵاتی موزایکە: عەرەب،
کورد، عەلەوی، مەسیحی، درووز، تورکمان. هەر پڕۆژەیەک بیەوێت یەک پێکهاتە زاڵ بکات
بەسەر ئەوانی تردا، هەر لە لە دایکبوونییەوە مردووە. ئەسەد تاقیکردەوە و شکستی هێنا.
سەدام تاقیکردەوە و شکستی هێنا. ئەلشەرەع دەیەوێت هەمان ڕێگە بگرێت؟
سوریای نوێ ناتوانێت لەسەر بنچینەی
ستەم بنیات بنرێت. فرەچینی شعار نییە، پراکتیکە. داد وشە نییە، کردارە. ئاشتی لە
سوریا لەوانەیە خەونێک بێت، بەڵام ئەو خەونە بەبێ کورد نایەتەدی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن و پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی چەمچەماڵ و بانی مەقان بەردەوامە
07:25 PM - 2026-01-09 -
فەرەنسا: بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی سڤیل شەرمەزار دەکەین
07:09 PM - 2026-01-09 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێدا دوو پانێڵ رێکدەخرێت
11:45 AM - 2026-01-09 -
نرخی نەوت لەسەرووی 62 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت
09:46 AM - 2026-01-09
ئەمانەش ببینە
چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق پزیشک و کارمەندی نەخۆشخانەیەک شەهید دەکەن
05:13 PM - 2026-01-09
ئەنجومەنی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە: بەرگری دەکەین و رادەست نابین
01:30 PM - 2026-01-09
کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت
10:48 AM - 2026-01-09
تۆم باراک: هەوڵی درێژکردنەوەی ئاگر بەستی حەلەب دەدەین
08:56 AM - 2026-01-09
زۆرترین خوێنراو
-
چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق پزیشک و کارمەندی نەخۆشخانەیەک شەهید دەکەن
کوردستان 05:13 PM - 2026-01-09 -
نزار ئامێدی کاری گەورە بە بێ دەنگ
بیروڕا 02:02 PM - 2026-01-09 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ کۆچی دوایی حەسەن زبێر ئاغا
پرسەنامە 01:45 PM - 2026-01-09 -
ئەنجومەنی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە: بەرگری دەکەین و رادەست نابین
کوردستان 01:30 PM - 2026-01-09 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێدا دوو پانێڵ رێکدەخرێت
کوردستان 11:45 AM - 2026-01-09 -
کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت
کوردستان 10:48 AM - 2026-01-09 -
نرخی نەوت لەسەرووی 62 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:46 AM - 2026-01-09 -
تۆم باراک: هەوڵی درێژکردنەوەی ئاگر بەستی حەلەب دەدەین
کوردستان 08:56 AM - 2026-01-09



.jpg)



دابەزێنە

