riklam

هێزەکانی ئاسایشی حەلەب: دیمەشق ئامادەکاریی بۆ هێرشی فراوانتر دەکات

کوردستان 10:20 PM - 2026-01-07
ئاوارەبوونی دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە تایبەت

ئاوارەبوونی دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لەپەیامێکدا رایدەگەیەنن: هەموو ئەو هەوڵانەی هێزەکانمان بۆ گەیشتن بە هێوربوونەوە دایان، شکستیان هێنا؛ ئەوەش بەهۆی سووربوونی گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق لەسەر فراوانکردنی گرژییە سەربازییەکان و ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا.

دەقی پەیامەکە:

هەواڵی ئاگربەست چەواشەکارییە و دیمەشق ئامادەکاریی بۆ هێرشی فراوانتر دەکات

هێزەکانمان جەختدەکەنەوە، کە تەواوی ئەو هەواڵانەی دەربارەی هەبوونی هێوربوونەوە لە شاری حەلەب بڵاودەکرێنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و لە چوارچێوەی چەواشەکارییەکی ئەنقەست و فریودانی ڕایگشتیدان، بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاردانەوەکان و پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانانەی، کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ئەنجامیان داوە.

بە پێچەوانەوە، هەموو ئەو هەوڵانەی هێزەکانمان بۆ گەیشتن بە هێوربوونەوە دایان، شکستیان هێنا؛ ئەوەش بەهۆی سووربوونی گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق لەسەر پەرەپێدانی گرژییە سەربازییەکان و ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، ئەمە لە کاتێکدایە، کە تۆپبارانەکان بەردەوامن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بەسەر گەڕەکە  نیشتەجێبوونەکاندا دەسووڕێنەوە.

ئەم گروپانە چوار هێرشی یەک لە دوای یەکیان بە بەکارهێنانی تانک و زرێپۆش ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بە پاڵپشتی دانیشتووانی گەڕەکەکە بەرپەرچدرانەوە، کە بەرگریی لە ژیان و بوونی خۆیان دەکەن لە بەرامبەر ئەم هێرشە دڕندانەیەی، کە ڕاستەوخۆ هاووڵاتییانی سڤیل دەکاتە ئامانج.

دانیشتووانی هەردوو گەڕەکی (شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە) جەخت لە مانەوەیان لە ماڵەکانیان و ڕەتکردنەوەی بێ ئەملاو ئەولای هەر جۆرە کۆچپێکردنێکی زۆرەملێ دەکەنەوە، دوای ئەو ئەزموونە تاڵانەی پێشتر لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس چەشتوویانە. هەروەها جەختدەکەنەوە، کە ئیرادەی خۆڕاگری لە سیاسەتی تۆپباران، گەمارۆدان و هەڕەشەی هێز بەهێزترە.

هەوڵدان بۆ سەپاندنی واقیعێکی سەربازیی نوێ لە ڕێگەی چەواشەکاریی میدیایی و پەرەپێدانی گرژییەکانی مەیدانی، بێ سزا تێپەڕ نابێت؛ لایەنی هێرشبەر بەرپرسیارێتی تەواوی هەر دەرەنجامێکی مەترسیدار هەڵدەگرێت، کە لە ئەنجامی بەردەوامیی ئەم شێوازە دوژمنکارییە بکەوێتەوە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب – ناوەندی ڕاگەیاندن

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket