عیراق بڕی هەناردەی نەوت زیاد دەکات
عیراق 04:36 PM - 2026-01-07
میدیاکان
لۆگۆی رێکخراوی ئۆپیک
عیراق لە ساڵی نوێدا بڕی 273 هەزار
بەرمیلی رۆژانە لە هەناردەی نەوت زیاد دەکات کە پێشتر بە بڕیاری ئۆپیک راگیرا بوو،
بەمەش هەناردەی نەوت بۆ چوار ملیۆن و 273 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرز دەکاتەوە.
محەمەد نەجار نوێنەری عیراق لە رێکخراوی ئۆپیک، ئاشکرای کرد وڵاتەکەی 273 هەزار
بەرمیلی نەوتی هەناردە لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات کە پێشتر بەهۆی بریارێکی رێکخراوەکەوە
کەمکرابووەوە.
دەشڵێت: لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق، بڕیاردراوە
ئەو بڕەی کە پێشتر لە بەرهەمی هەناردەی عیراق بڕدرابوو، بگەڕێندرێتەوە، چونکە
پێشترعیراق دەیتوانی تا چوار ملیۆن بەرمیل هەناردە بکات، بەڵام دوای بڕیارەکە
بڕەکە بۆ چوار ملیۆن و 273 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە: لەماوەی مانگی نیسانی 2025 تا کانوونی یەکەمی 2025، عیراق
273 هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا وەرگرتەوە.
نوێنەرەکەی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد: زیادکردنی پشک لە رێکخراوی ئۆپیک پێویستی
بە کۆبوونەوەی وەزاری و بڕیارێکی بەکۆمەڵی ئەندامانی رێکخراوەکە هەیە، بۆ ئەوەی
بڕیار لە زیادکردنی پشکی وڵاتێکی ئەندام بدەن.
لە بارەی زیادکردنی بڕی
بەرهەمهێنان، محەمەد نەجار نوێنەری عیراق لە رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند: لە ئێستادا عیراق لەمپەری تەکنیکی هەیە، کە
بەهۆیەوە ناتوانێت بڕی بەرهەمهێنان زیاد بکات، هەربۆیە ناشتوانێت داوای زیادکردنی
پشکی خۆی لە رێکخراوەکە بکات.
لە کۆتاییشدا محەمەد نەجار نوێنەری عیراق لە رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند: هیواخوازین
بڕی هەناردە زیاد بکەین،بەڵام ئەمە پێویستی بە پەرەپێدانی ژێرخانی گواستنەوە و دابەشکردن
و هەناردەکردن هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

