riklam

ئیلهام ئەحمەد: حکومەتی سوریا شەڕی لە دژی کورد راگەیاندووە

کوردستان 02:24 PM - 2026-01-07
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر میدیاکان

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر

هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت حکومەتی راگوزەری سوریا شەڕی لە دژی گەڕە کوردییەکانی حەلەب راگەیاندووە و پابەندی رێککەوتنەکان نەبووە و دەیالۆگ رەتدەکاتەوە، بەڕێوەبەری روانگەی سورییش دووپاتی دەکاتەوە، دەسەڵاتدارانی  سوریا بە رەسمی دەستبەرداری بەرزاییەکانی جۆلان بوون، هێرشەکانیشیان بۆ شاردنەوەی ئەو خیانەتەیانە.

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە: وەزارەتی بەرگریی حکومەتی راگوزەری سوریا شەڕی لەدژی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە راگەیاندووە كە پڕن لە هاووڵاتی سڤیل، کە ئەمەش راگەیاندنی شەڕە دژ بە كورد كە بەدەست ستەمی رژێمی پێشووەوە ناڵاندویەتی.

دەشڵێت: دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە زۆرینەیان ئاوارەی عەفرینن کە بە زۆر لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەرکراون.
  لە بارەی دۆخی ئەو گەڕەکانە، ئیلهام ئەحمەد ئاشکرای کردووە: گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لەلایەن فیرقەكانی سەربە وەزارەتی بەرگرییەوە لەژێر ئابڵوقەی تونددان.
پەیوەست پابەند بوونی کوردیش بە رێککەوتنەکانەوە، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دووپاتی کردووەتەوە:سەرباری ئەوەی كورد پابەند بووە بە رێككەوتنی 1ی نیسان، لایەنی بەرامبەر پابەند نەبووە.

 لە کۆتایشدا ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر ئاماژەی بەوەکردووە: وەزارەتی بەرگریی دیالۆگ رەتدەكاتەوەو داوا لە حكومەت دەكەین بەرپرسیارێتی خۆی هەڵگرێت و لە شەڕ دوربكەوێتەوە، هەروەها داواش لە خەڵكی سوریا دەكات دەنگی حەق بەرزبكەنەوە و شەڕ سەرکۆنە  بكەن.

هاوكات رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند: دوێنی شەیبانی و دەسەڵاتدارانی سوریا بە رەسمی دەستبەرداری بەرزاییەکانی جۆلان بوون، ئەمڕۆش هێرش دەکەنە سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بۆ ئەوەی خیانەتەکەیان بشارنەوە.

 دەشڵێت: وەزیری بەرگری دەستی بە کاری ناڕەوا و خۆنمایش کردن کردووە، پێشتریش لە سوەیدا هەمان کاری کرد، کە دەیوت عەلەوی و دروزەکان لەناو دەبەین، ئێستاش دژی هەسەدە شەڕی راگەیاندووە، وەزیری بەرگری و دەسەڵاتی سوریا بیری خوێناویان هەیە و جگە لە کوشتن گرنگی بە هیچ نادەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە،دەستەی ئۆپراسیۆنەکان لە سوپای سووریا بە رەسمی جەنگی لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ڕاگەیاند و سوپا هەموو بنکەکانی ئەو هێزانەی بە "ئامانجی رەوا" داناوە و داوا لە دانیشتووانی سڤیل دەکات دەستبەجێ ناوچەکانیان چۆڵ بکەن، هاوکات لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا، شەڕ و پێکدادانەکان بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی 50 هاووڵاتی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket