پەرلەمانتارێک: تەوتین کۆتایی بە دواکەوتنی مووچەو هەژماری مەسرور دەهێنێت
کوردستان 08:01 PM - 2024-10-07
PUKMEDIA
هەژماری من رەتدەکرێتەوە
پەرلەمانتارەکانی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەک جێگرەوەیەک بۆ هەژماری من_مەسرور هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بەمەبەستی کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵیەکان لە پارێزگاکانی هەرێم، بەتایبەت هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت: "ئەگەر حکومەتی هەرێم رێگر نەبوایە لەکردنەوەی لقی ئەو بانکانە، دەمێک بوو تەوتینی مووچەخۆران کە بڕیاری دادگای فیدراڵییەو یەکێتی پشتیوانی لێ دەکات تەواو بوبو، بەمەش مووچەخۆرانی هەرێم لە کێشەی دواکەوتنی مووچەکانیان رزگاریان دەبوو".
نوێنەرانی یەکێتی هەوڵی کردنەوەی لقی بانکەکانی رافیدەین و رەشید لەهەرێم دەدەن
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "رێگری حکومەتی هەرێم لە کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لە پارێزگاکانی هەرێم وای کردووە تەوتینی مووچەخۆران دوابکەوێت، ئەمەش ببێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ دروستبوونی کێشەی مووچە، کەهەموو مانگێک سەرهەڵدەدات، بەڵام دوای بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ لەبارەی دروستکردنی تەوتین بۆ مووچەخۆران نەک هەژماری من کاری جدیتر دەکەین بۆ کردنەوەی لقەکانیان لە پارێزگاکانی هەرێم".
"بانکی رافیدەین و رەشید دوو بانکی حکومەتی فیدراڵی عیراقن و متمانەی تەواویان هەیە، بۆیە هەوڵدەدەین لە زوترین کاتدا هەوڵی رەزامەندی کردنەوەی لقی ئەو دوو بانکە لە پارێزگاکانی هەرێم وەربگرین، لەکاتێکدا پێشتریش ئەو دوو بانکە لقیان لە پارێزگاکانی هەرێم هەبووەو وەکوو بەشێک لە ئیدارەی مەرکەزی ماونەتەوە"، د. نەرمین مەعروف وای وت.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەشڵێت: "بەکردنەوەی لقی ئەو دوو بانکە لە پارێزگاکانی هەرێم جگە لەوەی کە کیشەی تەوتین چارەسەردەکرێت، هاوکات دەرفەتێکی نوێ بەرووی مووچەخۆران و خەڵکدا دەکاتەوە کە سودمەندبن لە پێشینەکانی ئەو دوو بانکە".
پەرلەمانتارێک: بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ کۆتایی بە دواکەوتنی مووچە دەهێنێت
بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران کۆتایی بە دواکەوتنی مووچە دەهێنێت و لە ئەنجومەنی نوێنەران هەموو هەوڵێکمان دەدەین بۆ جێبەجێکردنی.
د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەر لەسەرەتاوە هەوڵمان داوە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کەخۆی لە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبینێتەوە، جێبەجێ بکرێت، هەروەها فراکسیۆنەکەمان لەبەغدا وەک تاکە لایەنی سیاسی کوردی لەگەڵ هەرسێ بانکی (رافیدەین و رەشید و بانکی بازرگانی) کۆبوینەتەوەو رەزامەندییان بۆ نیشانداوین کە لقەکانیان لە پارێزگاکانی هەرێم بکەنەوە".
"لەسەر بڕیاری سەرۆک بافڵ درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لە پارێزگاکانی هەرێم دەدەین، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا لقی ئەو بانکانە لەهەرێم بکرێنەوە، هەروەها ئەو بانکانە خاوەنی ئەپلیکەیشنی خۆیانن و هەموو ئەو تازەگەریانەی لە بانکی ئەهلیدا هەیە بۆ بەکارهێنەر لە شێوازی بەکارهێنان و ناردنی پارە لە ڕێگەی مۆبایلەوە و کڕین و هتد… لەم دوو بانکەشدا هەیە"، د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رەسمی هەژماری مەسروری رەتکردەوەو داوای لە مووچەخۆرانی هەرێم کرد تەوتین بکەنە بنەمای بەبانکیکردنی هەژمارەکانیان، لەو بارەیەشەوە کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی ١٢٩ی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەرێگەی نوێنەرەکانمانەوە لە پەرلەمان و حکومەتی عیراق هەوڵدەدەین تەوتینی مووچەخۆران بەتەواوەتی لەهەرێم بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوەو بۆ ئەمەش رامانسپاردوون رێکارەکانی کردنەوەی بانکە فیدراڵییەکان لەهەرێم تەواو بکەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
07:36 PM - 2026-03-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە لیژنە هەمیشەییەکان دەدات
02:21 PM - 2026-03-11 -
دهزگای ئاسایشی ههرێم: لههێرشهكهی سهر گوندی زڕگوێزهڵه شههید و بریندار ههیه
02:04 PM - 2026-03-11
ئەمانەش ببینە
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
10:00 PM - 2026-03-11
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
08:21 PM - 2026-03-11
قوباد تاڵەبانی لەدیداری سێ تێكۆشەردا: شانازی بەسەركردە دێرینەكانمانەوە دەكەین
02:56 PM - 2026-03-11
رەفعەت عەبدوڵڵا پشتیوانی یەکێتی بۆ ئیدارەی کەرکوک دووپاتدەکاتەوە
01:57 PM - 2026-03-11
زۆرترین خوێنراو
-
گرانبونى نرخى نان و سەموون رەتدەکرێتەوە
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-11 -
کاتێک هەواڵ دەبێتە بەشێک لە شەڕ
بیروڕا 11:08 AM - 2026-03-11 -
بێ کارەبایی گرفت بۆ وەرگرتنی مووچە دروست دەکات
کوردستان 10:54 AM - 2026-03-11 -
رۆژی زێرین، شاری دێرین
بیروڕا 10:45 AM - 2026-03-11 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بروسکەکەى کاکى کاکان هەولێرى خرۆشاند
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-11 -
چی سەبارەت بە تیۆری گولە دەزانیت؟
بیروڕا 10:12 AM - 2026-03-11 -
ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن
کوردستان 09:40 AM - 2026-03-11 -
خانهقین لهبهعس پاككرایهوه
کوردستان 09:22 AM - 2026-03-11




.jpg)


دابەزێنە

