بۆچوونی یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا سەردەکەوێت
کوردستان 12:53 PM - 2024-09-15
PUKMEDIA
ئاڵای کوردستا، لۆگۆی یەکێتی، ئاڵای عیراق
لەبارەی چارەسەرکردنی كێشەکانی نێوان هەولێر و
بەغدا، بۆچوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرکەوت و دواجار بە گەڕانەوەی
بۆ بەغدا، حکومەتی هەرێم هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەدات،
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە گفتوگۆ و دەستووری عیراقی بە بنەما زانیوە بۆ
چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێم و عیراقدا هەبووە، چونکە پێی وابووە هەرێم
بەشێكە لە عیراق و لە دەستووردا زامنی مافەکانی کراوە، کۆبوونەوەکانی چەند مانگی
رابردووی هەردوو حکومەتیش دەرخەری ئەو راستیەن کە کلیلی چارەسەری کێشەکانمان لە
بەغدایە.
سەرۆک بافڵ: چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور بێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە دیدار و چاوپێکەوتنەکانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، هاوکات لە
سەردانەکانیدا بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە عیراقییەکان، هەمیشە
ئاماژەی بەوەکردووە کە "چارەسەرکردنی ریشەیی و کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی
کوردستان و عیراق دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندیی گشتیی بێت"، راشیگەیاندووە: "دەمانەوێت
لەگەڵ دۆستەكانمان لە بەغدا چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی بۆ کێشەکانی هەولێر و
بەغدا بدۆزینەوە".
لەبارەی یەکدەنگی کوردیش
لە بەغدا سەرۆکی یەکێتی لە دیداری میری دا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، رایگەیاندبوو: "باشتره
وهك حزبه كوردستانییهكان پێكهوه لهبهغدا بین و بهرگری له مافی گهلهكهمان
بكهین، ههر بهو پێكهوهییهش دهتوانین حكومهتی ههرێم بههێزبكهین و
کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەربکەین".
قوباد تاڵەبانی زیاتر لە 40 جار سەردانی بەغدای کرد
قوباد تاڵەبانی جێگری
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا،
بەتایبەت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ساڵانی رابردوودا کە سەرۆکایەتی تیمی
حکومەتی هەرێمی دەکرد زیاتر لە 40 جار سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ حکومەت و
لایەنە سیاسییەکانی عیراق کۆبووەتەوە، هاوکات هەمیشە بۆچوونی یەکێتی لەگەڵ
چارەسەرکردنی کێشەکان بووە بە گەڕانەوەمان بۆ بەغدا و بەپێی دەستوور مامەڵەکردن
بووە لەگەڵ کێشەکان.
"چارەسەری کێشەکان لە بەغدایە"
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی
دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەنێوان کێشەکانی هەولێر و بەغدا، بۆچوونی
یەکێتی سەرکەوت کە گەڕانەوەمان بوو بۆ بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکان بوو بەپێی دەستوور،
بۆیە یەکێتی زووتر هەستی بەوە کردبوو ئەو جەنگەی کە تێیدا دەتوانین سەرکەوتووبین
دەبێت بە دەستوور بیکەین".
"پێشتر تیمی حکومەت
کە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی بەغدای دەکرد،
لەسەر ئەو بۆچوونە جێگیرەیە کە یەکێتی باوەڕی پێیەتی و پێیوایە چارەسەری کێشەکانمان
لە بەغدایە و دەستوور بنەمای چارەسەرکردنیەتی، هەروەها پرسی ئابوری سەربەخۆ کە
سەرکەوتوو نەبوو، نەتوانرا بخرێتە خزمەتی خەڵک، بۆیە بە ناچاری لایەنەکانی دیکەش
لە حکومەت گەیشتنە ئەو راستیەی کە بۆچوونەکەی یەکێتی راستە و چارەسەری کێشەکانمان
لە بەغدایە"، شیروان میرزا.
"یەکێتی لەرێگای دەستوور و گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەردەکات"
شلێر غەفور ئەندامی
پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"کارکردن بە دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بیروبۆچوونی
یەکێتێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ئەگەر پێشتر لایەنەکانی دیکەش لە حکومەتی هەرێم بەو
شێوازە کاریان بکردایە هەرگیز بارودۆخی هەرێم و مووچەخۆران نەدەگەشتە ئەو
بارودۆخەی کە ئێستا هەیە، بە پێچەوانەوە زۆر زووتر کێشەکان چارەسەردەکران".
"کورد بەشدارێکی
کارا بووە لە نووسینەوەی دەستوور و سەرۆک مام جەلال رۆڵی سەرەکی هەبووە لە پاراستنی
مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا، لەم چوارچێوەیەشدا پشتبەستنمان بە دەستوور بۆ چارەسەرکردنی
کێشەکان و گەڕانەوەمان بۆ مێزی گفتوگۆکان لە بەغدا، ئەو بۆچوونەیە کە یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان چەند ساڵێکە لەپێناو بەرژەوەندی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشەکان
بەتایبەت کێشەی دارایی کاری بۆدەکات"، شلێر غەفور وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشدا:
"دەکرا پێشتر حکومەتی هەرێم بۆچوونەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ
چارەسەرکردنی پرسی نەوت و مووچە و بودجەی هەرێم بە هەند وەربگرتایە و بەپێی
دەستوور لەگەڵ بەغدا رێکبکەوتایە، چونکە دواجار هەر بۆچوونەکەی یەکێتی بژاردە
راستەکەبوو، لەئێستادا حکومەتی هەرێم دەیەوێت بەپێی دەستوور و بە گەڕانەوە بۆ
بەغدا کێشەکان چارەسەر بکات".
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان هەمووکات گفتوگۆ و گەڕانەوەی بۆ دەستووری بە هەنگاوی پێویست زانیوە بۆ
چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان، لەو پێناوەشدا زۆرترین جار لە بەغدا هەوڵی
چارەسەرکردنی کێشەکانی داوە، لە کۆتاییشدا بۆچوونەکەی یەکێیی سەرکەوت و حکومەتی
هەرێم بڕیاریدا بە رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا کێشەکان چارەسەربکات، لەو چوارچێوەیەشدا وەفدێکی
حکومەتی بەغدا هەفتەی رابردوو هاتە هەرێم و لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان رێککەوتن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئەركی حكومەتی داهاتووی عیراقە بودجەو موچەی هەرێم دابینبكات
10:34 PM - 2025-12-07 -
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
09:46 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
04:42 PM - 2025-12-07
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بودجە مافی خەڵكەو نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەكانەوە
08:23 PM - 2025-12-07
ئەنجامی هەڵبژاردنی نوێنەران دەنێردرێت بۆ دادگای فیدراڵی
03:09 PM - 2025-12-07
لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی بەغداد کرا
12:59 PM - 2025-12-07
دەقی پەیامی سەرۆك بافڵ لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی
11:06 AM - 2025-12-07
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
کوردستان 05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
کوردستان 04:42 PM - 2025-12-07 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدول جەبار زراری
پرسەنامە 04:12 PM - 2025-12-07 -
ئەنجامی هەڵبژاردنی نوێنەران دەنێردرێت بۆ دادگای فیدراڵی
کوردستان 03:09 PM - 2025-12-07 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی بەغداد کرا
کوردستان 12:59 PM - 2025-12-07 -
وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجییەكانی راگرت
کوردستان 12:08 PM - 2025-12-07 -
پێشێلکاری بەرامبەر ژنانی رۆژنامەنوس لەدۆخێکی مەترسیداردایە
کوردستان 12:06 PM - 2025-12-07 -
دەقی پەیامی سەرۆك بافڵ لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی
کوردستان 11:06 AM - 2025-12-07







دابەزێنە

