riklam

لەتیف نێروەیی: سەرۆکی هەرێم ویژدانی خۆی ئاسوودە کرد

ی ن ک 09:05 PM - 2024-07-02
لەتیف نێروەیی PUKMEDIA

لەتیف نێروەیی

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە لێدوانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: "پەیامێکی کورت و کاریگەر بوو، ویژدانی خۆی ئاسوودە کرد".

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان راگەیاند: "پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی کورت و کاریگەر و بە ویژدانانە بوو، هەروەها وەڵامێک بوو بۆ ئەو بوختانانەی کە لە دوێنێوە بەشێک لە میدیای پارتی دەخرێتە پاڵ هێزەکای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".

"ئەو هێزانەی لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر، دوو لیوای تایبەتی یەکەی ٧٠ و بە حەوت لیوای هاوبەشیش، شەونخونی دەکەن و شەو و رۆژ دەخەنە سەر یەک بۆ بەرگریکردن لە خاکی کوردستان و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان"، لەتیف نێروەیی وادەڵێت.

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی وتیشی: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەم پەیامە ویژدانی خۆی بەرامبەر بە مێژوو و گەلی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  و کاسبکارە زیانلێکەوتووەکان ئاسودەکرد، لە هەمان کاتیشدا وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەلماندی ئەو بەرپرسیارێتییەی کە لەسەر شانیەتی لەگەڵ ئەوەدایە کە سەقامگیری سیاسی هەبێت نەک لێکترازان، هەروەها وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر چاوەڕێی ئەوەمان لێدەکرد و وەڵامی چەواشەکارییەکانی دایەوە".

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket