riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەران شایەنی هەموو خزمەتێکن

ی ن ک 05:25 PM - 2024-07-04
خەباتگێڕێک بەسەردەکرێتەوە PUKMEDIA

خەباتگێڕێک بەسەردەکرێتەوە

وەفدی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە گوندی خەمزە سەردانی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیاری شارباژێڕ هەڤاڵ ئیسماعیل رەشید ناسراو بە( سمایلی رەشە حەلاو ) ی کرد  و  لەنزیکەوە هەواڵیان پرسیی  هیوای تەندروست باشیان بۆ خواست و چەپکە گوڵی رێز و وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان پێشکەشکرد  لە پای بەشداریکردنی لە شۆڕشی نوێ و رۆڵی لەخەباتی کوردایەتیدا  کە یەکێک بووە لەو تێکۆشەرانەی ماندووبوونی لەبەرچاوە .


وەفدەکە روونیشیکردەوە: بەڕێزەوە لە پێگەی هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەڕوانین کە داینەمۆی شۆڕشی نوێ بوون و لەهەموو قۆناغەکانی  سەختی خەباتی کوردایەتی و نسکۆ مەردانە لە خەبات دانەبڕان و گەلەکەیان بەجێنەهێشت.


لەبەرامبەردا بنەماڵەی هەڤاڵ ئیسماعیل رەشید وێڕای سوپاس کردنی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەڵێنیان دوپاتکردووە وەک هەمیشە لەسەر ڕێبازی سەرۆک مام جەلال ویەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان درێژە بە خەبات دەدەن .

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket