ئەندامێکی لیژنەی دارایی: هیچ بڕە پارەیەکی مووچە بۆ هەرێم نەنێردراوە
کوردستان 03:08 PM - 2024-07-03لۆگۆی وەزارەتی دارایی عیراق و دراوی 50 هەزار دیناری عیراقی
هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکرێتەوە کە باس لە ناردنی مووچەی
بەشێک لە مووچەخۆرانی مەدەنی بۆ مانگی حوزەیران لەلایەن دارایی عیراقەوە دەکرێت،
ئەندامێکی لیژنەی داراییش ئاماژە بەوەدەکات: "حکومەتی هەرێم هۆکارە بۆ دواکەوتنی
ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن عیراقەوە".
عیراق ناتوانێت مووچەی هەرێم نەنێرێت
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"هەتا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن
دارایی عیراقەوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی دارایی هەرێم".
"بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە، بە
هیچ شێوەیەک حکومەتی عیراق ناتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەنێرێت، بەڵام
بەهۆی هەندێک رێکاری یاساییەوە چەند مانگێکە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن
عیراقەوە دوادەکەوێت، تەنانەت بەهۆی وردبینی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە،
هەتا ئێستا نەتوانراوە مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان
بنێردرێت"، د. نەرمین مەعروف وای وت.
حکومەتی هەرێم لیستی مووچە درەنگ دەنێرێت
د. نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشدا: "یەکێک لەو
کێشانەی کە بووە هۆی دواکەوتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەندی بە حکومەتی
هەرێمەوە هەیە، کە مانگانە لیستی مووچە درەنگ
دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق، ئەمە جگە لەوەی لە چەند مانگی رابردووشدا،
هەموو مانگێک کێشە لە لیستی مووچەخۆراندا هەبووە و دارایی عیراق داوای
چارەسەرکردنی کێشەکانی کردووە".
"دوای 10 ساڵ دابڕانمان لە حکومەتی عیراق لەڕووی
داراییەوە، چەند مانگێکی دەوێت هەتا سیستمی مووچە لە هەرێم رێکدەبێتەوە، بەڵام
دواجار هەردوو حکومەت پابەند کراون بە چەند بڕیارێکەوە کە لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانەو
رێگری دەکات لە نەدان یاخود دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم"، د. نەرمین
مەعروف وای وت.
هەتا ئەمڕۆ 3ـی 7ـی 2024، حکومەتی عیراق مووچەی مانگی
حوزەیرانی مووچەخۆرانی مەدەنی نەناردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەشێك لە هێزە
ئەمنییەکان هەتا ئێستا مووچەی مانگی ئایاریشیان وەرنەگرتووە و چاوەڕوان دەکرێت لە
هەفتەی ئایندەدا دارایی عیراق مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی مەدەنی بخاتە
سەر هەژماری بانکی دارایی هەرێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
11:44 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
11:12 AM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە
06:27 PM - 2024-09-11
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
11:36 AM - 2024-09-11
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
09:53 AM - 2024-09-11
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
09:23 PM - 2024-09-10
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار: ئێران دراوسێیەكی گرنگی عیراقە
عیراق 02:20 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
هەواڵ 11:44 AM - 2024-09-11 -
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
کوردستان 11:36 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
کوردستان 11:12 AM - 2024-09-11 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
کوردستان 09:53 AM - 2024-09-11 -
سەرکەوت زەکی لە بادینان: باشکردنی گوزەرانی خەڵک ئەرکی یەکێتیە
ی ن ک 11:04 PM - 2024-09-10 -
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
کوردستان 09:23 PM - 2024-09-10 -
هێزێكی چەكدار چوار منداڵ لە هەولێر دەڕفێنن
کوردستان 09:13 PM - 2024-09-10