riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ محەمەدی حاجی مەحمود: کۆنگرەکەتان هێنانەکایەی ئاشتی بێت

کوردستان 07:20 PM - 2024-04-04
قوباد تاڵەبانی و محەمەد حاجی مەحمود PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی و محەمەد حاجی مەحمود

قوباد تاڵەبانی

 لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمود دەکات بەبۆنەی بەڕێوەچوونی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەیان بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

 

دەقی پەیامەکە...

 

بەڕێز کاک محەممەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەگەرمی پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم بەستنی کۆنگرەی ئەم حزبە تێکۆشەرە بەسودوەرگرتن لەئەزموون و توانا و لێهاتوویی کادرە دڵسۆزەکانی، هاندەری نوێبونەوە و بەهێزترکردنی ریزەکانی 
بێت و زامنی هێنانەکایەی ئاشتی و ئارامی بێت. 

دڵنیاین پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی جەنابتان و بەپشت بەستن بەرۆحیەتی نیشتمانی، هەوڵەکانی یەکدەخات لەپێناو ئامادەسازی بۆ قۆناغەکانی ئایندەی خەبات و تێکۆشانی سیاسی. 

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket