riklam

سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە

کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ و کۆنگرێسمان تیم بێرچێت نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و کۆنگرێسمان تیم بێرچێت

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ کۆنگرێسمان تیم بێرچێت، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران (کۆمارییەکان) کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەكەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی باسێکی ورد و هەمەلایەنەی لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عیراق، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە پێشکەشکرد و پەرۆشیی یەکێتیی بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان دووپاتکردەوە و وتیشی، بەردەوامی و سەرکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و عیراق فاکتەری سەقامگیریی وڵات و بەرەوپێشچوونێتی لەبوارە جیاوازەکاندا.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەکانی یەکێتی کردەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و گەشەپێدانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، سەقامگیریی ژیانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمەن و لێی لانادەین.

 

سەرۆک بافڵ لە واشنتن: لەگەڵ چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەداین

لەلایەکی دیکەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ کۆنگرێسمان براد شنایدەر، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی (دیموکراتەکان) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە.

بافڵ جەلال تاڵەبەبانی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق روونکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامیی گفتوگۆی بەرپرسیارانەی نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق، فاکتەری سەرەکیی بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاڕاستەکردنی وڵاتە بەرەو خۆشگوزەرانی. بۆ ئەمەش دەبێت هەموولایەک بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان پێشبخەن و هەوڵەکان لەخزمەت خەڵکدا بێت.

پرسی تیرۆر و بەردەوامیی هاوکارییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە تەوەرێکیتری دیدارەکەبوو و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ وتی، جەخت لە چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە لەچوارچێوەی هێزێکی نیشتمانی و نەتەوەییدا. فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازییەکانیش لەنێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا دەبێتە مایەی سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لەسەر ژیانی خەڵک.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جگەلەوەی جەختی لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد لە عیراق کردەوە، راشیگەیاند، باشترین بژاردە بۆ گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانی و هەنگاونان بەرەو هەرێمێکی دیموکراسی و خۆشگوزەرانتر هەڵبژاردنە، کە جەخت لە بەڕێوەچوونی دەکەینەوە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket