یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک سەردانی لایەنەکان دەکات
کوردستان 11:44 AM - 2024-01-15
PUKMEDIA
شاری کەرکوک
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک، گەڕێکی دیکەی سەردانی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی شارەکە دەستپێکردووە و لەوچوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ١٥-١-٢٠٢٤ وەفدێکی مەڵبەندی کەرکوک سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و بزوتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لەشارەکە دەکات، کە ئامانج لێی گفتوگۆکردنە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و بەشداریکردنی کورد بەیەکدەنگ لە پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکەدا.
یەکێتی لەکەرکوک یەکخستنی نێوماڵی کوردی دەوێت
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی رایگەیاند: "سەردانمان بۆ لای لایەنەکان لە
چوارچێوەی ئەو کۆبوونەوانەدا دێت کە بڕیاربوو لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاکانی عیراق یەکێتی سەردانی سەرجەم لایەنە کوردسانییەکان بکەین".
"جگە
لە لایەنە کوردستانییەکان وەک یەکێتی سەردانی پێکهاتەکانیش دەکەین، بەڵام دەمانەوێت
سەرەتا نێوماڵی کورد یەکبخەین و پاشانیش بەیەکدەنگی کورد لەگەڵ پێکهاتەکان بکەوینە
گفتوگۆوە، چونکە وەک یەکێتی نامانەوێت هیچ پێکهاتەیەک فەرامۆش بکرێت"، رەوەند
مەلا مەحمود وایوت.
یەکێتی و پارتی لەکەرکوک پێکەوە کاردەکەن
هەفتەی رابردووش هەمان وەفدی یەکێتی وەک یەکەم حزبی کوردستانی سەردانی پارتی
دیموکراتی کوردستانی کرد و هەردوولایان هاوڕابون لەسەر ئەوەی کە سەرەتا نێوماڵی
کورد یەکبخەن و هیچ پێکهاتەیەک لە کەرکوک فەرامۆش نەکەن پێکەوە لەشارەکەدا کار بکەن.
بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کەلەلایەن
کۆمسیۆنەوە راگەیەندرابوو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی
کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک توانی
زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتە خاوەنی ٥ کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکە، لەوڕوانگەیەشەوە وەک حزبی یەکەم لەشارەکە سەردانی بۆلای لایەنە کوردستانییەکان دەستپێکردووە بۆ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی کورد لەپێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لەشارەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
11:00 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
07:33 PM - 2026-01-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
10:18 PM - 2026-01-10
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: لەحەلەب شەڕ بەردەوامە
05:17 PM - 2026-01-10
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دژی هێرشی چەکدارەکانی سوریا خۆپیشاندان رێکدەخەن
12:13 PM - 2026-01-10
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسود بەرپەرچی چەکدارەکان دەدەنەوە
10:51 AM - 2026-01-10
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: لەحەلەب شەڕ بەردەوامە
کوردستان 05:17 PM - 2026-01-10 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەکانی کەرکوک-سەڵاحەدین کۆبووە
کوردستان 02:56 PM - 2026-01-10 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 12:38 PM - 2026-01-10 -
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دژی هێرشی چەکدارەکانی سوریا خۆپیشاندان رێکدەخەن
کوردستان 12:13 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسود بەرپەرچی چەکدارەکان دەدەنەوە
کوردستان 10:51 AM - 2026-01-10



.jpg)


.jpg)
دابەزێنە

