riklam

یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە كەركوك تۆماركرا

تەندروستی 11:19 AM - 2022-05-01

یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە كەركوك تۆماركرا و لەئێستادا تووشبووەكە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

سەلاح نامیق بەڕێوەبەری هۆبەی تەندروستی گشتی لە تەندروستی كەركوك بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە كەركوك تۆماركرا كە پیاوێكی تەمەن 49 و پیشەی قەسابە.

وتیشی: ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەرچووە و سەرجەم نیشانەكانی پەتاكەی تێدایە.

بەڕێوەبەری هۆبەی تەندروستی گشتی لە تەندروستی كەركوك راشیگەیاند: لەئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و  لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد-كەركوك


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket