riklam

كەنەدا.. سیمینارێك دەربارەی خۆپیشاندانەكانی عیراق بەڕێوەدەچێت

تاراوگە‌‌ 09:24 AM - 2020-01-21
.

.

لە بەردەوامی كار و چالاكییەكانی رێكخراوی ناوەندی كەلتووری كوردستانیانی كەنەدا و لە ژێر ناونیشانی ( خۆپیشاندانەكانی عیراق و ئاسۆ و ئامانجەكانی ) رۆژی 19/1/2020 لە شاری توڕونتۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاوی چالاكوانان وكوردانی هەرێمی ئۆنتاریو، كۆڕێكی ڕۆشنبیری بۆ سەمیر نوری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حیزبی كۆمەنیستی كریكاری چەپی عیراق وهەروەها عادل ئەحمەد بەرپرسی كۆمیتەی كەنەدای حزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق بەڕێوەچوو .

سەرەتای سیمینارەكە بە ڕاوەستانی خولەكێك بۆ ڕێزلێنانی لە گیانی ئەوانەی لەپێناو ئازادی گیانیان بەختكردووە دەستی پێكرد .

پاشان سەرگوڵ ئەحمەد بەناوی ڕێكخراوەكەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد ، پاشان كورتە باسێك لە ژیاننامەی سیاسی هەریەك لە سەمیر نوری و عادل ئەحمەد پێشكەش كرد ، دواتر تەوەر و بەرنامەی سیمینارەكەی بۆ ئامادەبووان ڕوونكردەوە .

سەمیر نوری لەسەرەتای باسەكەیدا بە تێر و تەسەلی بارودۆخی سیاسی عیراق و قۆناخەكانی ڕاپەڕین و داخوازییەكانی خەڵكی عیراق كە بە شۆڕشی جەماوری ناو دەبرد بۆ ئامادەبووان شیكردەوە ، پاشان ئاماژەی بەوەدا كە بەردەوامی ئەم شۆڕشەی ئێستای خەڵكی عیراق لەماوەی سەد رۆژی ڕابردوودا كە زۆربەی پارێزگاكانی عێراقی گرتۆتەوە پێی ناوەتە قۆناخێكی نوێ و دوا ڕۆژی مۆڵەتی میللەت كە بۆ حكومەتی عیراق بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانیان دیاری كرابوو كۆتایی پێهات. نوری ئەوەشی ئاشكراكرد وەكو ڕەوتی كۆمونیستی كریكاری عیراق هەمیشە ڕۆڵی بەشداریكردنی لەمانگرتن و خۆپیشاندانەكاندا بووە .

 سەبارەت بە كاریگەری ڕەوتی چەپ لەسەر خۆپیشاندانەكانی خەڵكی عیراق، سەمیر نوری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزب وتی: لە ساڵی 2011 وە لایەنگر و پشتیوانی داخوازییەكانی ئەم شۆڕشەی خەڵكی عیراق دەكەین و بەڕەواشی دەزانین چونكە ئامانجی ئەم شۆڕشە گێڕانەوەی ئیرادەیە بۆ ئینسانەكان، ئەم شۆڕشە سەڵماندی هاوڵاتی عیراقی نیشتمانی دەوێت ژیان و كەرامەتی دەوێت، هەموو دەسەڵاتەكانی تایفی و قەومی و ئەحزابی ئیسلامی و عەشایری دواكەوتوو ڕەتدەكەنەوە ، ئەم شۆڕشە دژی دەستێوەردان و سیاسەتی جمهوری ئیسلامی ئێرانە . بەكورتی ئەم شۆڕشە هێزێ بەرژەوەندی خەڵكە  دەیەوێت لە بنج و بنەوانەی ئەم ڕژێمە گەندەڵەی ئێستای عیراق بدات .

لەبەشێكی وتەكەیدا هاوڕێ سەمیر نوری ئەم شۆڕشەی خەڵكی عیراق بە بەتەوەفان وەسف كرد و وتی ئەبێ وەكو كریكاری چەپ خۆی لەگەڵ ئەم تەوەفانە بگونجێنی بەڵام تەوەفانیش میكانیزمی و ئالییەت و دانوستاندنی خۆی هەیە . بۆیە پێویستە لەم شۆڕشە تێبگەین ، ئەگەر نا بەپێچەوانەوە ناتوانیت بەشداری تێدا بكەیت .

دواتر عادل ئەحمەد بەرپرسی كۆمیتەی كەنەدای حزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق لە باسەكەیدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی خەڵكی عیراق بە پێچەوانەی سەمیر نوری بۆچوونی خۆی خستەڕو، عادل ئەحمەد پێی وایە  ئەمەی لە عیراق ڕوودات بەمانای شۆڕش نییە بەڵكو ڕاپەڕێنێكە خەڵكی عیراق هەوڵ بۆ گۆڕینی دەسەڵاتێ میلیشیایی ئەحزابی شیعی و كۆتایی هێنانە بە ناكۆكی وسراعی تائیفی كە لە ساڵی 2003 وە دەستی پێكردووە ، چونكە گەلی عیراق لەو كاتەوە رۆژ لە دوای ڕۆژ سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین هەلبژاردنی پەرلەمان لە ژیانێكی مەرگە ساتی و ماڵوێرانیدا دەژێت ، ناڕەزایەتی و ڕق و كینەی خەڵك بەڕامبەر ئەم دەسەڵاتەی ئێستادا زیاتر پەڕەی سەندووە . ئاشكرایە شۆڕش مانایەكی سیاسی كۆمەڵاتییە ، شۆڕش ڕاماڵینی دەسەڵاتە ، ڕاستە ئەم ڕاپەڕینە جەماوەرییەی كۆمەڵانی خەڵكی عیراق ئاسۆ ئامانجێ گەورەی هەیە بەڵام تا ئێستا نادیارە چونكە نەیتوانیوە  دەسەڵاتی میلیشیاكان ڕاماڵێت یا گۆڕانكاری بنەڕەتی لە سیستەمی سیاسی عێراقدا بەدی بێنێت ، وە ئەم ڕاپەڕینەش ئەگەر پشتیوانیكی كۆمەڵایەتی و رێكخراوی و بزووتنەوەی كۆمۆنیست و هەموو چینی كرێكاری لەپشت نەبێت ئیحتمالی سەركووتكردنی هەیە .

لە دوا تەوەری سیمینار بەشداربوون بە ڕاو بۆچوونیان سیمینارەكەیان زیاتر دەوڵەمەند كرد لە كۆتاییشدا ، هاوڕێیان سەمیر نوری سكرتیری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عیراق و عادل ئەحمەد بەرپرسی كەنەدای حزب بە تێر و تەسەلی وەڵامی پرسیار و بۆچوونی ئامادەبووانیان دایەوە .

PUKmedia عوسمان عەلی- توڕونتۆ

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket