کوردانی فەرە نسا بەردەوامن لە پشتگیری رۆژئاوا
تاراوگە 01:45 AM - 2019-12-16.
لە دوو هەفتەی رابردوودا لە رۆژانی شەممە رێکەوتی 7/12 و 14/12 ، کوردستانیانی دانیشتووی شاری تؤلووز لە باشووری فەرەنسا ، جارێکی تر رژانە ناو گۆرەپان و شەقامەکانی ئەو شارەوە ، لەم خۆنیشاندانە دا کە ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان بەشداری کرد هاوکات لەگەڵ 22 رێکخراوی جەماوەری و حزبی و سەندیکا چەپەکانی فەرەنسا لە وانە پارتی کۆمۆنیست و پارتی چەپ و پارتی نوێی دژی کاپیتالیست و سەندیکای گشتی کرێکاران و چەند بزوتنەوەیەکی تری فەرەنسی لەوانە بزوتنەوەی دژی رەگەزپەرستی و بۆ هاورێیەتی نێوان گەلان، وبزوتنەوەی رێپێوانی جهانی ژنان ، و بزوتنەوەی لاوانی کۆمۆنیست و چەند رێکخراوێکی جەماوەری کوردستانی بەشدار بوون.ئ
ەوەی جێی پێزانین وباسکردنە کە لە فەرەنسا لەسەر ئاستی حزبیی و رێکخراوەیدا دۆستی باشمان هەیە و هەمیشە لە خۆشیی و ناخۆشیدا هاوکارمان بون و بەردەوامیش لە هەموو خۆنیشاندانەکاندا حکومەت و سەرۆک ماکرۆن هۆشیار ئەکەنەوە بۆ پشتگیری لە گەلی کورد و هەر لەسەرەتای بەرخۆدانی شەرەڤانان لە رۆژئاوا لە ساڵی 2014 وە سەرەتای شەری کۆبانێ لە ئەنجومەنێکی پشگیری بۆ کورد خۆیان رێکخستوە و بەردەوام بەشداری لە خۆنیشاندانەکاندا ئەکەن.
رۆژی شەممەی رێکەوتی 14/12/2019 لە رۆژی جهانی بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی رۆژئاوا و پشتگیری لە شەرەڤانان ، خۆنیشاندانێکی جەماوەری بە ئامادەبوونی کوردستانیانی دانیشتووی شاری توولوز و بێگوومان هه موو دۆستانی دێرینی کورد سازکراو ، لەم خۆنیشاندانەدا پاش رێپێوانێک بە سروودی نیشتمانی و دورشمی پشتگیری لە خەباتی رەوای شەرەڤانان و ژنە شەرەڤانانی رۆژئاوای کوردستان ، نوێنەرانی حزب و لایەنەکان ووتاری خۆیان تایبەت بەو رۆژە پێشکەش کرد ، هەموویان دۆستایەتی و پشگیری خۆیان دوپاتکردەوە لە خەباتی رەوای گەلی کورد بە گشتی و لە بەرخودانی رۆژئاوا هەروەها هەموویان داوایان کرد کە لەشکری داگیرکەری تورکیا بە زووترین کات بچێتە دەرەوە و تورکیا لە ناتۆ دەرکرێت و داواکرا کە نەتەوە یەکگرتوەکان بەزووترین کات و بە پەلە ناوچەیەکی ئەمنی و قەدەغە کردنی بۆپباردمانکردن لە باکووری سووریا دابین بکرێت ، هەروەها ووتاری کۆمیتەی رێکخستنەکانی فەرەنسا لەلایەن هەڤاڵ حەمە عوسمان بەرپرسی کەرتی باشووری کۆمیتەی فەرەنسا و ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیتە خوێندرایەوە تێدایە دەوری پێشمەرگە و شەرەڤانان دژی داعشی بە بیر ئامادەبوان هێنایەوە و چەختی لەوە کردەوە کە گەلی کورد گەلێکی ئاشتی خوازە و تینویی دیموکراسی و پێکەوە ژیانە لە گەڵ هەموو میلەتانی جیهان.
PUKmedia راگەیاندنی کۆمیتەی رێکخستنەکانی فەرەنسا
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
10:12 PM - 2024-05-08 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
08:13 PM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئهنجومهنی وهزیران تاوتوێی به ههمیشهییكردنی فهرمانبهرانی گرێبهست دهكات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08